دهمێ نمایشکرنا گالاکسی S8 هاته راگههاندن
باسنيۆز:
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، بە فەرمی کاتی نمایشکردنی مۆبایلی زیرەکی (سامسۆنگ گالاکسی S8)ی ڕاگەیاند.
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، لە 29ی مانگی ئاداری ئەمساڵدا، مۆبایلی زیرەکی (سامسۆنگ گالاکسی S8) نمایش دەکرێت.
ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکانیش، نوێترین وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی زیرەکی (سامسۆنگ گالاکسی S8)یان بڵاو کردووەتەوە، وەک لە وێنەکەشدا دەرکەوتووە، کۆمپانیای سامسۆنگ دوگمەی سەرەکیی مۆبایلەکەی لابردووە.
کۆمپانیای سامسۆنگی ئەلیکترۆنی، تا ئێستا چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی و مۆبایلی زیرەکی بەرھەم ھێناوە، بەرھەمەکانیشی فرۆشێکی زۆریان لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ئەو کۆمپانیایە، بە ڕکابەری یەکەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی دادەنرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
