به‌كتریایه‌كا ته‌مه‌ن سێ ملیار و 700 ملیۆن سال دئێته ديتن
وشه

زانایان توانییان شوێنه‌واری به‌كتریایه‌ك بدۆزنه‌وه كه سه‌رووی سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه و ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی به ته‌واوی په‌سند بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت به كۆنترین به‌كتریا كه له مێژووی زه‌وی دۆزرابێته‌وه.
شوێنه‌واری ئه‌و به‌كتریایه له ژێر زه‌ریا دۆزراوه‌ته‌وه كه رێڕه‌وی گڕكان بووه و له هه‌ساره‌كانی تریش هاوشێوه ئه‌و رێڕه‌وه گڕكانه بوونی هه‌یه و ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه بسه‌لمێنرێت، ئه‌وا شوێنه‌كه ده‌بێت به ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیان له هه‌ساره‌كانی تردا.
دكتۆر ماتیڤ داد له زانكۆی له‌نده‌ن كه یه‌كێكه له توێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێت، “به‌راستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه رێك له دوای دروستبوونی زه‌وی، جۆرێك له ژیان ده‌ستی پێ كردووه.”
بڕیاره ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه له گۆڤاری به‌ناوبانگی “نێچر”دا بڵاو بكرێته‌وه.
زانایه‌كه ده‌ڵێت، “دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه ئومێدێكی زیاتری پێ دام تا بتوانین به بوونی ژیان له هه‌ساره‌كانی تر گه‌شبین بین.”
به‌گوێره‌ی لۆس ئه‌نجلێس تایمز گریمانه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و به‌كتریایه له پشكنینی ریشه‌ی ماده كانزایییهكانی وه‌ك ئاسن له به‌رده زۆر كۆنه‌كانی ویلایه‌تی كێبێكی كه‌نه‌داوه سه‌رچاوه گرتووه.
ئه‌و جۆره به‌ردانه له ساڵی ٢٠٠٨ كۆ كراونه‌ته‌وه و پشكنینیان له‌سه‌ر كراوه و جۆره گۆڕانكارییه‌كی كیمیایی رووی داوه كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت شوێنه‌واری به‌كتریا بووه له نێو ئه‌و به‌رده كۆنانه.
به‌گوێره‌ی دوایین لێكٶڵینهوه زانستییه‌كان، ته‌مه‌نی زه‌وی سه‌رووی چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵه. به‌گوێره‌ی بیردۆزێكی زانستی ژیانی به‌كتریا بۆ سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن تا سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژیانی ئاساییش كه ئێمه‌ی مرۆڤ زیاتر پێی ئاشنا بین، بۆ ٥٧٠ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
