گرنگترین مفايێن كهنگرا
ZNA – ههولێر
كنگر یەكێكە لەو رووەكە دڕكاویانەی لە وەرزی بەهاردا لەزۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان بونی هەیە و كەسانێكی زۆریش بە شێوازی جیاواز ئامادەی دەكەن بۆ خواردن.
یەكێك لە گیا بەهاریەكان، كە لە كوردستان بەگشتی بایەخی پێدەدرێت كنگرە، كە بە چەندین شێوە ئامادەدەكرێت و دەخورێت.
بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كنگر ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە خواردنی چەندین سودی بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.
1- كنگر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت جۆرەكانی كۆئەندامی هەرس و هەناسە و مەمك.
2-میزەڵدان چالاك دەكات، وزە بە لەش دەبەخشێت و دڵ بەهێزدەكات.
3-.كنگر شەكری خوێن ڕێكدەخات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ڕێكخستنی دەردانی ئەنسۆلین لای كەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
4-بەپێی توێژینەوە زانستیەكان ماددەیەك لە گەڵای كنگردا هەیە بەناوی “سینارین”، كە یارمەتی توانەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.
5-دەوڵەمەندە بە ماددەیەكی “كاربۆهێدراتی بەناوی ئینۆلین” كە یارمەتی چالاكبوونی ریخۆڵە دەدات، هاوكات دژە ئۆكسانە، ئەمەش بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاد دەكات، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
