زه‌لامه‌كى بۆ رازیكرنا هه‌ڤژينا خۆ دایكا خۆ كوشت
باسنيوز:
پیاوێك له وڵاتى مسر بۆ ڕازیكردنى دڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى، ئه‌شكه‌نجه‌ى دایكه ته‌مه‌ن 81 ساڵییه‌كه‌ى خۆى ده‌دات و به‌ده‌م خوێنچۆڕینه‌وه، له ماڵدا جێی ده‌هێڵێت، دواتر ئافره‌ته ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌كه له نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا.
(زه‌ینه‌ب سه‌ید _ 81 ساڵ) خه‌ڵكى شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ى وڵاتى مسره، له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ى خۆیه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى ڕازی بكات، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت. وه‌ك ماڵپه‌رى (عه‌ره‌بییه نێت) بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه به‌ده‌م خوێنبه‌ربوونه‌وه له نزیك ده‌رگاى سه‌ره‌كى له هۆش خۆی ده‌چێت، كوڕه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژه‌مى ئێواره له چێشتخانه‌یه‌كدا بخۆن.
خوێنى ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه له ده‌رگاكه‌وه ده‌چۆڕێته ده‌ره‌وه و له‌و كاته‌دا ماڵه دراوسێكان خوێنه‌كه ده‌بینن و به ڕووداوه‌كه ده‌زانن، دواتر ده‌رگاى ماڵه‌كه ده‌شكێنن و به‌ده‌م ئافره‌ته لێدراوه‌كه‌وه ده‌چن و تا ئه‌وكاته‌ش خوێنى لێده‌چۆڕا.
وه‌ك ماڵپه‌ره عه‌ره‌بییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه به په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ى (عه‌سافیره)، به‌ڵام له‌وێ گیانى له‌ده‌ست دا.
دواى ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى و هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌هه‌واڵى مردنى ئافره‌ته‌كه ده‌زانن، هه‌ڵدێن. به‌ڵام چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ژێر ناونیشانى”داوا ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر مافى حاجى زه‌ینه‌ب ده‌ستگیر بكرێت” هاشتاكێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا، كوڕه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
