پۆلیسێن ئه‌لمانیا وان ده‌یك و بابان سزا دده‌ت كو زارۆكێن خۆ ناڤرێكه‌نه قوتابخانێ
باسنيوز:
پێش چه‌ند ڕۆژێك له بۆنه‌یه‌كی ئاینی مه‌سیحی له ئه‌ڵمانیا (جه‌ژنى بڤینگستن)، كه ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو بوو، پۆلیس چه‌ند ڕێكارێكى به‌رامبه‌ر ئه‌و دایك و باوكانه گرته‌به‌ر كه منداڵه‌كانیان له قوتابخانه دواده‌خه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ گه‌شتیان ده‌به‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی شارى میمینگن له ویلایه‌تی باڤاریا له باشوورى ئه‌ڵمانیا، پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌و بۆنه ئاینییه، له ناو فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له دۆخى ئه‌و منداڵانه كرد، كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان گه‌شت ده‌كه‌ن.
به‌پێی میدیاكانى ئه‌و وڵاته، پۆلیس بۆى ده‌ركه‌وت به‌شێكی زۆر له‌و منداڵانه‌ی كه له ته‌مه‌نى یاسایی قوتابخانه‌دان، به‌نیازن به‌هۆى گه‌شته‌وه له قوتابخانه دوا بكه‌ن. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه به‌بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت و هیچ بیانوویه‌كی یاسایی، په‌یوه‌ندیی به‌ده‌وامه‌وه ناكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی ئه‌و شاره زیاتر له 20 حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه‌ی ئاشكرا كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه، خێزانه‌كان سزاى دارایی ده‌درێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
