ئالایه‌كێ كوردستانێ دبته درێژترین ئالا ل جیهانێ دا
باسنيوز:
پارێزه‌رێكی كورد ماوه‌ی دوو مانگه سه‌رپه‌شتی دروستكردنی ئاڵایه‌ك ده‌كات كه مه‌زه‌نده ده‌كرێته ببێته درێژترین ئاڵا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كاندا گرته ڤیدیۆی ئه‌و ئاڵایه بڵاوكرایه‌وه، دروستكه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌ش كه (دڵگه‌ش ره‌مه‌زان)ە كاری پارێزه‌ری ده‌كات.
ئەو پارێزەرە، سه‌باره‌ت به‌م دروستكردنی ئەو ئاڵایه ده‌ڵێت: “ژماره‌یه‌ك سه‌ندیکا به‌شداریان له دروستكردنی ئه‌و ئاڵایه‌دا كردووه، نزیكه‌ی دوو مانگی خایاندووه و درێژییه‌كەشی (5000) مه‌ترە، كه ئاماژه‌یه بۆ قوربانیانی كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه”.
دڵگه‌ش له گرته ڤیدیۆیه‌كه ئەوەشی گوتووە، به پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه كردوویانه ئەو ئاڵایەی كوردستان ده‌بێته درێژترین ئاڵا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و بڕیاریشە له ڕ‌ۆژی هه‌ینی 2017/9/22، له‌به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ ده‌ست به نمایشكردنی بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
