شبكة لالش الاعلامية

ئامار و داتايێن مەترسیدارێن ژیانێ ل عێراقێ

ئامار و داتايێن مەترسیدارێن ژیانێ ل عێراقێ
باسنيوز:
لە ساڵی 2003، سەرەتای پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق تا سەرەتای ساڵی 2017، زۆر شت گوزەراوە، كە دەری دەخات ئەو عێراقەی وێنای بۆ كرابوو دوای رووخانی رژێمی سەدام و بەعس كە دەبێتە بەهەشت، بەڵام ئامارەكان ئەوە دەردەخەن ئەو بەهەشتە وەكو دۆزەخ وایە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەو داتایانەی بە (باس)ی راگەیاند، لە عێراقدا هەژاری و بێكاری و نەخێندەواری و بێلانەیی و ئاوارەیی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی مەترسیدار و هەڵكشانی راهاتووانی هۆشبەر و كەمیی خزمەتگوزری لە خاڵە دیارەكانی عێراق بووە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا.

چەندین داتا و ئاماریش ئاشكرا دەكات، كە بە گوتەی خۆی، ئەو داتا و زانیارییانەی لە رێكخراوی (Human rights watches) مافی مرۆڤی جیهانی كە لەسەر عێراق وەرگرتووە، ئەمەش بەشێكن لەو ئامار و داتایانەی كە ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاشكرای دەكات:

– سێ ملیۆن و 400 سەد هەزار ئاوارە لە تەواوی عێراقدا هەیە، كە بەشێكی زۆری ئەو ئاوارانە لە هەرێمی كوردستانن.
– یەك ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی عێراق ژیانیان لەژێر خێوەتدایە.
– دوو ملیۆن بێوەژن لە عێراقدا هەیە، كە تەمەنیان لەنێوانی 15 بۆ 52 ساڵیدایە.
– 5 ملیۆن و 600 هەزار هەتیو و بێ باوك تۆمار كراون.
– 6 ملیۆن كەس توانای نووسین و خوێندنەوەیان نییە و نەخوێندەوارن، پارێزگای بەسڕە و نەجەف و واست و ئەنباڕ لەپێشەوەی ئەو پارێزگایانەن كە رێژەی نەخوێندەوارییان زۆر زۆرە.
– رێژەی بێكاری لە هەڵكشانە و گەیشتووەتە 31%، ئەنبار و موسەنا و دیالە و بابل و بەغدا و كەربەلا و نەینەوا لەو شوێنانەن كە زۆرترین بێكاریان هەیە.
– 35%ی عێراقییەكان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و داهاتی رۆژانەیان لە 5 دۆلار كەمترە.
– 6%ی خەڵكی عێراق حەشیش و ماددەی هۆشبەر بەكاردهێنن، بەغدا و بەسڕە و نەجەف و دیالە و بابل و واست، زۆرترین بەكارهێنەری هۆشبەریان تێدایە.
– 9% ی منداڵان كە تەمەنیان لە خوار 15 ساڵیدایە كار دەكەن.
– 39 نەخۆشیی كوشندە و ترسناك لە عێراق بڵاو بووەتەوە، وەكوو نەخۆشییەكانی كۆلێرا، ئیفلیجیی منداڵ، ڤایرۆسی جگەر، لەدایكبوونی منداڵی شێواو، بەرزبوونەوەی تووشبوون بە شێرپەنجە و چەندین نەخۆشیی تر.
– لەكاركەوتنی 13 هەزار و 328 كارگە و كارخانە و دەزگای بەرهەمهێنەر.
– كەمبوونەوەی رووبەری كشتوكاڵی لە 48 ملیۆن دۆنم زەوی بۆ 12 ملیۆن دۆنم.
– 75%ی پێداویستیی خۆراك و 91%ی شتوومەتی ناخۆراكی لەدەرەوەی عێراق هاوردە دەکرێت.
– لە 14 هەزار و 658 قوتابخانە 9 هەزاری تێكچووە، 800 قوتابخانە لە قوڕ دروست كراون، ئێستا پێویستە 11 هەزار قوتابخانە دروست بكرێت.
– عێراق قەرزی لە 24 وڵاتی جۆراوجۆر وەرگرتووە، كە كۆی ئەو قەرزانە بە 124 ملیار دۆلار دەقەبڵێنرێت.
– داهاتی عێراق لە ساڵی 2013 بۆ 2016، هەزار ملیار دۆلار بووە، بەڵام رۆڵی نەبووە لە بونیاتنان و چارەسەری خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێ: ”عێراق لە زۆربەی رووەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی زۆر لەدواوەیە و لە ئاست ئەو داهاتە زەبەلاحەدا نییە كە ئەو وڵاتە هەیەتی“.

ئاماژەی بەوەش دا، رێژەی نەخوێندەواری و بێكاری و ئاوارەیی و بێوەژن و بێ باوك لە هەڵشكانە، كە هەندێكی بەهۆی شەڕ و نەهامەتییە هەندێكی تریشی بەهۆی سیاسەتی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقە بووە.

عادل نوری، گوتەبێژی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق بە (باس)ی راگەیاند، گەندەڵی و ململانێی سیاسی و شەڕ لە عێراقدا وای كردووە وێرانی و سەرگەردانی شوێنی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن بگرێتەوە، گوتی: ”داهاتێكی زۆر لە عێراق هەبووە، بەڵام وێرانی و بێكاری و نەخوێندەواری و هەژاری لەداوای 2003ەوە تا ئێستا هەر لەزیادبووندایە، ئەوەش گەندەڵەكان لێی بەرپرسن و دەبێت لێپرسینەوەیان لێ بكرێت“.

پێی وایە كێشەكە تەنیا داعش نەبووە، بەڵكوو چینی دەسەڵاتداری عێراق و حزبە سیاسییەكانیش هۆكاری خراپبوونی دۆخ و گوزەرانیی هاووڵاتییانن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوودا رای گەیاند، بەشێك لە خراپی و وێرانەیی و دۆخی هاووڵاتییان پەیوەندیی بە نووری مالیكییەوە هەیە.

سەدر ئاماژەی بەوە دا، مالیكی بەرپرسیارە لە هاتنی داعش و هەموو ئەو نەهامەتییانەی كە بەم هۆیەوە بەسەر عێراقییەكاندا هاتوون.

باسم ئیبراهیم، پسپۆڕی‌ ئابووریی عێراق رای گه‌یاندووە، كێشه‌ی‌ هه‌ره‌ دیاری‌ سیاسه‌تی‌ دارایی لە عێراق بریتییه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنێكی‌ خراپ و گەندەڵی، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی‌ ئامانج، گوتی: ”ئه‌مانه‌ش وایان كردووه‌ کە كاراكردنی‌ ئابووری‌ لانی كه‌م له‌ بارودۆخه‌ی‌ ئێستادا ئاسان نه‌بێت، بۆیە عێراق نەك ناتوانێت دۆخەكە بەرەو باشی ببات، بەڵكوو لەژێر قەرز دەمێنێتەوە و خەرجییەكانیشی هەر زیاد دەبن“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شکەفتا بـئاڤ یا باڵکێش ل قەزایا ئامێدیێ

Lalish Duhok

مێشک رۆژانە پێتڤى ب دوو لێته‌رێن ئاڤێ يه‌  

Lalish Duhok

بێكاریێ‌ كارتێكرن كریە سەر جڤاكی

Lalish Duhok