شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر ڤان هۆكاران سێڤێ بخۆن

ژبه‌ر ڤان هۆكاران سێڤێ بخۆن

وشه‌

به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی، پێویسته‌ مرۆڤ رۆژانه‌ گرنگی به‌خواردنی سێو بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێك هاتووه‌ له‌و ڤیتامین و پڕۆتینانه‌ی كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

له‌باره‌ی میوه‌ی سێو پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن: یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوودترین میوه‌كان و هه‌روه‌ها نرخێكی گونجاوی هه‌یه‌، بۆیه‌ رۆژانه‌ مرۆڤ ده‌بێت سێو بخوات، جگه ‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها پێك هاتووه‌ له‌ ڤیتامینی سی كه‌ پێداویستی یان ماده‌ی خۆراكی پێوێست بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات.

هه‌روه‌ها پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن و ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ی هیچ نه‌بێ سێوێك بخۆین، چونكه‌ دوای خواردنی سێوێك له‌ ڕۆژێكدا ئه‌وا پێویستت به‌سه‌ردانی پزیشك نابێت، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی خواردنی سێو ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌باره‌ی سووده‌كانی بۆ ته‌ندروستی.

خواردنی یه‌ك سێو له‌ ڕۆژێكدا هاوكاریت ده‌كات‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی شه‌كری كه‌م تێدایه‌، سوودی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، پارێزگاریكردنی له‌ ته‌ندروستی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی به‌رزی خوێن.

خواردنی سێو یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دوور بی له‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌، هه‌روه‌ها دژی نه‌خۆشیی بیرچوونه‌وه‌ كار ده‌كات، كه‌ وات لێ ده‌كات مێشكێكی سه‌لامه‌ت و به‌هێزت هه‌بێت، ته‌ندروستی ددان به‌هێز ده‌كات و ددانه‌كان سپی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جگه‌ر به‌ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/.medicalnewstoday

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناسا نهێنیه‌كا هه‌سارا زوحه‌ل ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

بڤى شێوەى پێستێ دەڤ وچاڤێن خء سپی و نەرم بکە

Lalish Duhok

ئەمریکا لدووڤ بوونەوەرێن ئاسمانی دا دگەرێت

Lalish Duhok