شبكة لالش الاعلامية

ئەو زارۆكێن زوو ژ دایکدبن، كێشا خەوێ زۆرتره‌

ئەو زارۆكێن زوو ژ دایکدبن، كێشا خەوێ زۆرتره‌

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو منداڵانەی بەر لە ماوەی سرووشتی لەدایکدەبن (ناکامن)، ئەگەری زۆرترە تووشی گرفتەکانی خەو ببن.

توێژینەوەکە لەسەر 51 منداڵی ناکام ئەنجامدراوە کە گرفتی هزری، زمان و جووڵەیان نەبووە و بەراوردکراون بە 57 منداڵی ئاسایی و تێکڕای تەمەنی هەموویان 21 مانگ بووە و لە جۆرناڵی زانستی “journal of Clinical Sleep Medicine” بڵاوبووەتەوە.

د.باربارا کاراڤالێ، ئەنجامدەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی ساپیێنزا لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، گوتوویەتی “منداڵە ناکامەکان خەویان ناڕێکتر بوو، زوو زوو لە خەو رادەبوون و هەناسەیان لەکاتی خەو تێکدەچوو”.

توێژەرەکان هۆشدارییانداوە کە تێکچوونی خەوی منداڵان کار لە کێش، باری سۆزداری و توانای سەرنجدانیان دەکات.

مەبەست لە منداڵی ناکام ئەوانەن کە بەرلەوەی 37 هەفتە لە سکی دایکیاندا بمێننەوە، لەدایکوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترۆمبێلا شاژن ئیلیزابێسا دووێ ب رێیا مه‌زادێ‌ دێ هێته‌ فرۆتن فرۆتن

Lalish Duhok

هيك به‌ژنا زارۆكان درێژتر دکت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: وەرگرتنا ڤاکسینا کۆرۆنايێ، لایەنێ دەروونی باشتردکت

Lalish Duhok