هه‌شت تایبه‌تمه‌نديێن ژنێ زه‌لامى ئه‌ڤيندارى خۆ دكت
وشه:
به ده‌گمه‌ن ژن هه‌بێ بتوانێ ئه‌و جێیه‌ی له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری بۆ خۆی دروست كردووه، تا كۆتا له دڵی مێرده‌كه‌یدا وا بمێنێته‌وه، چونكه پیاو ئاشقی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ژنانه كه له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریدا پێوه‌یان دیاره، كه‌چی ژنان ده‌گۆڕێن، چونكه نازانن تایبه‌تمه‌ندییه‌كان چین.
مانه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری هه‌موو ژن و مێردێك، نهێنی مانه‌وه‌یانه به دڵخۆشی و ته‌باییی تاهه‌تایی، به‌ڵام پێویسته ژنان بزانن ئه‌م مانه‌وه‌یه چۆنه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان به نه‌گۆڕی وا ده‌كات به‌رده‌وام مێرده‌كه‌ی ئاشقی بێت و خۆشی بوێت.
پیاوان به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ژنان ئاشق ده‌بن و هه‌رگیز ناتوانن به‌جێ بهێڵن:
_ ده‌بێت ژنێكی میهره‌بان و نه‌رم بێت.
_ به‌رگه‌ی ناخۆشی و ئاسته‌نگییه‌كانی ژیان بگرێت.
_ زیره‌ك بێت و ڕۆڵێكی باش له سه‌ركه‌وتنی مێرده‌كه‌ی و خۆیدا ببینێت.
_ سوعبه‌تچی و ڕووخۆش بێت، جار جاره‌ش یاری وه‌ك منداڵ له‌گه‌ڵدا بكات.
_ لێبورده بێت و زۆر بیر له كێشه‌كان نه‌كاته‌وه.
_ گوێگر بێت و ڕكه‌به‌ڕكایه‌تی و خۆپه‌رست نه‌بێت له بڕیارداندا.
_ هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات و له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ.
_ گرنگی به پاكوخاوێنی و جوانی خۆی بدات، به‌رده‌وام وه‌ك ژنێكی تازه پێگه‌یشتوو و گه‌نج ده‌ركه‌وێت.
سه‌رچاوه_ لبنان24
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
