کۆمپانیێن فرۆکەڤانيێ: سەدان بریندار چاڤەرێى سەفەرن
ههولێر-KDP.info-![]()
کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی و گەشتوگوزار داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن فشار لەسەرحکوومەتی عێراق دروست بکەن، چونکە وەک خۆیان باس دەکەن بەھۆی ئەوبڕیارە زیاتر لە٤٠٠کۆمپانیا دادەخرێن و٧ھەزار کارمەندیش بێ کاردەبن.
ئەمڕۆ نوێنەری زیاتر لە١٠٠کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی و گەشتیاری لەشاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەکیان رێکخست و تێیدا راگەیندراوێکیان خوێندەوە، کە ئاراستەی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەھەرێم وعێراق و کونسولخانەی ئەمەریکا و بەریتانیایان لە ھەولێر کرد، لەراگەیندراوەکەدا باسیان لەوەکرد، چاوەڕوانیمان لەنەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی بەشدار لەشەڕی داعش و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیموکراسی ئەوەبوو لەدوایی ٢٥/٩پیرۆزبایی و پشتیوانی ئەو کارە دیموکراسیە و بڕیاری خەڵکی کوردستان بکەن، نەک سەیریکردن بێت لەوەی عێراق سزایی ھەرێم بدات.
لەراگەیندراوەکەدا ھاتووە، بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕاگرتنی گەشتەکان لەفرۆکەخانەکانی کوردستان جگە لەسزادانی خەڵکی کوردستان بەتێکرایی و بەشێوەی راستەوخۆ ھیچ ئامانجێکی دیکە ناپێکێ.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی کەساڵانە بە ھەزاران خەڵکی مەدەنی گەشتی لێ دەکات، جگەلەوەش زۆربەی خەڵکی نەخۆش و پێداویستی تایبەت لەرێگەی ئەو فڕۆکەخانانە گەشت دەکەن بۆ چارەسەرکردن.
باس لەوەش کراوە، قوتابیانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن و کارمەندانی نوێنەرانی دیبلۆماسی و رێکخراوەکان و خاچی سوری نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و پزیشکانی بێ سنوور و ھێنانی ھاوکاری خواردن و پێداویستی ژیان و داودەرمان بۆ ئاوارەکان کە خۆتان دەزانن چەندە ئاوارە لەھەرێمی کوردستانن و لەھەمووان گرنگتر پێشمەرگە کەشەڕی داعش داکات و تائێستاش بەردەوامە لە لەناوبردنی داعش و ناردنی ھەزاران برینداری شەڕی داعش لەرێگەی فرۆکەخانەکان و ئێستاش سەدان بریندار لەدەرەوەی وڵات چاوەڕێی چارەسەر دەکەن و دەگەڕێنەوە و سەدان برینداری دیکەش چاوەڕێی سەفەرن ئایە ئەوە پاداشتی ئەوقارەمان و فیداکارانەیه.
لەبەشێکی دیکەدا ھاتووە، ڕاگرتنی گەشتەکان لەفڕۆکەخانەکانی کوردستان دەبێتە ھۆی داخستنی زیاتر لە٤٠٠کۆمپانیا و نوسینگەی گەشتوگوزار و فڕۆکەوانی کە دەبێتە ھۆی بێکاری زیاتر لە٧ھەزار کارمەند.
لەکۆتاییدا ھاتووە، داوا دەکەین بەزوترین کات فشار لەسەر حکوومەتی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لەوبڕیارە پاشگەز ببنەوە و بەپێی میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان کە عێراق واژووی کردووە نابێ سزای گەلان بدرێت، باکێشە سیاسیەکان بەگفتوگۆ لەنێوان سیاسیەکان چارەسەر بکرێت، نەک سزای گەلێکی فیداکاری وەک کورد بدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
