شبكة لالش الاعلامية

خزمەتگوزارییەکا نوو بۆ ئینستاگرام دئێته‌ زێده‌كرن

خزمەتگوزارییەکا نوو بۆ ئینستاگرام دئێته‌ زێده‌كرن
باسنيوز:

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد.

دوێنێ چوارشەممە 27/9/2017، بەرپرسانی ئینستاگرام، خزمەتگوزاریی بڵۆککردنی کۆمێنتیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن ئەو کەسانە بڵۆک بکەن، کە نایانەوێت کۆمێنتیان بۆ بنووسن.

بۆ ئەوەی کەسێک بڵۆک بکەیت و بەھیچ شێوەیەک نەتوانێت کۆمێنت لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانت بنووسێت، سەرەتا پێویستە بەشی (Setting)ی ئینستاگرامەکەت بکەیتەوە، پاشان کلیک لەسەر بەشی کۆمێنتەکان (Comments)، بکە، ئینجا لە بەشی (Block Comments From) ناوی ئەو کەسانە بنووسە، کە ناتەوێت کۆمێنتت بۆ بنووسن.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و ڕکابەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێ وى بەشێ رەش چیە کو ل زۆربەيا کێبلەيان دا هەیە؟

Lalish Duhok

بەرنامەیێ واتساپ دوو دێ تایبەتمەندیەکا نوی زێدە بکەت

Lalish Duhok

مه‌زنترين میمۆر دئێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok