“خراپترین دایک” هاته زیندانکرن
خەندان-
دەسەڵاتدارانی یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا ئاشکرایانکرد کە خراپترین دایک رووبەڕووی زیندایکردن و غەرامەی مادیی بووەوە، بەهۆی هەڵسوکەوتی نابەجێ بەرانبەر بە منداڵەکانی.
لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمەریکا دایکێک بۆ ماوەی 11 رۆژ منداڵەکانی لە ماڵەوە بەتەنها جێدەهێڵێت و گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا دەکات، ئەمەش رووبەڕووی دادگای ئەو ویلایەتەی کردەوەو بەو هۆیەوە سزای زیندانیکردن و غەرامەکردنی بەسەردا سەپێنرا، دوای ئاشکرابوونی حاڵەتەکە ئەو ژنە نازناوی (خراپترین دایک)ی وەرگرت، چونکە بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەیەوە منداڵەکانی رووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.
ئەو ژنە ناوی ئیرین لی ماکەو تەمەنی 30 ساڵە، دانیشتووی شاری جۆنستۆن-ە لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمەریکا، لە 20ی سێپتەمبەر جەولەیەکی گەشتکردن بۆ ئەڵمانیا دەستپێدەکات و خۆشترین کاتەکانی بەسەردەبات، دواتر 4 منداڵ لە ماڵەوە جێدەهێڵێت بەبێ ئەوەی هیچ چاودێرییەکی بۆ دەستەبەرکردبن، دوو منداڵیان تەمەنیان 12 ساڵە، سێیەم تەمەنی 7 ساڵەو چوارەم منداڵیش تەمەنی 6 ساڵە.
پۆلیسی ئەو شارە ئاشکراشیکردووە کە لەنێو ماڵەکەدا دەمانچە هەبووە.
لە زۆرێک لە دەزگاکانی رەگەیاندن و لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی چەندین نازناویان بۆ ئەو ژنە داناوە لەسەروو هەموویانەوە ماڵپەری دەیلی مەیل وەک خراپترین دایک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناوزەدی کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
