حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا په‌يڤدارێ نڤيسینگه‌ها عه‌بادی دده‌ت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی سه‌عید حه‌دیسی، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ری عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستووری عێراق رێگری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ناگرێت و پێشمه‌رگه‌ش هێزێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتبێت.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم پرسێكی هێنده ئاسان نییه كه به‌رپرسانی به‌غدا بیری لێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه پرسێكه په‌یوه‌ندی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌یه و ئه‌وان بڕیارییاندا له خواستی خۆیان داوه.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌میشه جه‌ختمان له پێویستیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوستانێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان كردۆته‌وه
پێشتر سه‌عد حه‌دیسی، رایگه‌یاندبوو‌پێویسته هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و له‌و ناوچانه بكشێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
یه‌كه‌م: به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری عیراقی فیدرال ڕێگری له‌وه نه‌كردووه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. ڕیفراندۆم نه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدرال و نه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه كارپێكراوه‌كانه له پرسی ده‌ربڕینی خواستی گه‌لاندا.
دووه‌م: جیا له‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووری نییه، به هه‌مان شێوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی كارێكی وا ئاسان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی به‌غدا بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م بڕیاره نه له ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه له ده‌ستی هیچ لایه‌نێكی سیاسیی كوردستاندایه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌وان بڕیاری داهاتووی خۆیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕیفرندۆمه‌دا داوه.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان، دوای هێرشی گرووپی تیرۆرستیی داعش بۆ ناوچه‌كه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ جیاوازیی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی تیرۆرستان پاراستووه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه هێزێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاتبێت و ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كردبێت، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له ده‌ستووری عیراقدا هاتووه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عیراقی فیدرال.
له كۆتاییدا وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ر له ساڵێك و پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمیش، هه‌میشه جه‌ختمان له پێویستیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوستانێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان كردۆته‌وه، ئێستاش به هه‌مان شێوه ئه‌و په‌یامه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به دیالۆگ و گفتوگۆ ڕه‌وشه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو لایه‌ك خۆی له‌و لێدوان و په‌یامانه دوور بخاته‌وه كه ده‌بنه هۆی ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/10/2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
