لسه‌ر لایكه‌كێ ئه‌فسه‌ره‌كا بلندا لوبنانى ژ پۆستێ وێ هاته لادان
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كانى زانیاریی لوبنان، له‌سه‌ر “لایككردنى توویتێك” له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) له پۆسته‌كه‌ى لادرا.
میدیاكانى لوبنان بڵاویان كرده‌وه، مقه‌ده‌م سۆزان حاج حبێش، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لایكی توویتێكى ده‌رهێنه‌ر (شربل خه‌لیل)ى كردووه، له پۆسته‌كه‌ى لادرا. به گوته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى لوبنان، ئه‌و به‌رپرسه “به‌و لایكه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ى كردووه”.
ده‌رهێنه‌ره‌كه له توویته‌كه‌یدا نووسیبووى: “هه‌واڵى ڕێگه‌دان به ئافره‌تانى سعوودییه بۆ لێبخوڕینی ئۆتۆمبێل، كه‌م و و كوڕى تێدایه، چونكه ته‌نها ڕێگه‌یان پێدراوه ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو لێ‌بخوڕن”.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى لوبنان واى ده‌بینن، ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ره ئافره‌ته‌كه كردوویه‌تى” له دوو لاوه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه”، یه‌كه‌میان، هه‌ڵوێستێكى ئاشكرایه بۆ دژایه‌تیكردنى سعوودیه. هه‌ڵه‌ى دووه‌میش، پشتیوانیكردنه له هه‌ڵوێستێكى خراپ به‌رامبه‌ر ئافره‌تانى سعوودی كه له‌لایه‌ن ئافره‌تێكى لوبنانى پله‌داره‌وه كراوه.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى، ده‌سه‌ڵاتدارانى لوبنانى هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ى لادانى مقه‌ده‌م سۆزان له پۆسته‌كه‌ى نه‌دراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
