هەولێر؛ پشتى 34 سالا مقەسهك ژ زگێ وهلاتيهكى هاته دهرێخستن
رووداو – هەولێر
لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر، نەشتەرگەری بۆ پیاوێکی تەمەن 73 ساڵ ئەنجامدرا. نەشتەرگەرییەکە بۆ دەرهێنانی پارچە مقەستێک بوو کە پێش نزیکەی 35 ساڵ لە نەشتەرگەرییەکی دیکەدا لە سکیدا بەجێمابوو.
لەدوای نەشتەرگەری یەکەمی لە ساڵی 1984 لە نەخۆشخانەی کۆماری لە هەولێر، یەکەمجارە ئەو پیاوە بەتەمەنە بۆ چارەسەری پزیشکی بچێتەوە نەخۆشخانە و هەر بەڕێکەوتیش زانراوە ئەو مقەستە لەسکیدا بەجێماوە.
یوسف عەبدولقادر دەڵێت “باوکم ساڵی 1984 لە کۆیەوە بە ئامبولانس بۆ نەشتەرگەری هێنرایە نەخۆشخانەی کۆماری، لەو کاتەوە هیچ پشکنینێکی نەکردووە، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا هەستی بە ژان کرد، ئێمەش هێنامانە نەخۆشخانە”.
ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری یەکەمی لە ساڵی 1984 بۆ عەبدولقادر عەزیز ئەنجامدابوو، ئێستا لە ژیاندا نەماوە. عەبدولقادریش ئێستا چووەتەوە تەمەنەوە و توانای قسەکردنی نەماوە.
د. سەرهەنگ حوسێن، پسپۆڕی نەشتەرگەری هەناو دەڵێت، نەشتەرگەری پێشوو بۆ برینی دوازدەگرێ ئەنجامدراوە، مقەستەکەش کۆڵۆنی نەخۆشەکەی تەقاندبوو.
درێژی مقەستە پزیشکییەکە نۆ سانتیمەتر بووە. لەماوەی ئەو 34 ساڵەدا هیچ هەستی بەوە نەکردووە کە پارچە ئاسنێک لەسکیدایە، ئەگەر ئازاری گورچیلەکانی و نەبردنی بۆ نەخۆشخانە نەبوایە، هێشتاش نەیدەزانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
