شبكة لالش الاعلامية

کەسه‌ك ب شەنسى د ماوێ سێ هه‌يڤان دا پێنج جاران یانەسیب بۆ دەردكه‌فت 

کەسه‌ك ب شەنسى د ماوێ سێ هه‌يڤان دا پێنج جاران یانەسیب بۆ دەردكه‌فت 
ZNA – ھەولێر

یەک لەو شتانەی مرۆڤ ئاواتی بۆ دەخوازێت ئەوەیە لە دونیای چانسی ھەبێت , بەڵام ھەیە چانسی بەتەواوەتی ھەیە و دەست بۆ ھەرشتێک ببات لەدەستی دەبێتە زێڕ.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، پیاوێکی ئوسترالی لە ماوەی ٩٠ رۆژ پێنج جار یانەسیبی بۆ دەرچووە .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کارلۆ ماسیتی تەمەن ٥٩ ساڵ دانیشتووی رۆژھەڵاتی شاری سیدنی ئوسترالییە لە ماوەی سێ مانگ لە رێگەی یانەسیب زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری دەست کەوتووە .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ماسیتی لە ماوەی یەک ھەفتە دوو جار یانەسیبی بۆ دەرچووە و کۆی خەڵاتەکانی لەم ھەفتەیە گەیشتە زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلار .

لەبارەی چۆنیەتی ھەڵبژاردەی پلیتەکان ماسیتی دەڵێت : من وەک کەسانی ئاسایی دەچم پلیت دەکڕم و چانس یاوەرم بووە و پلیتەکانم بۆ دەرچووە .

ھەروەھا ماسیتی لەبەرامبەر بردنەوەی ئەو بڕە پارە زۆرە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بە نەخۆشخانە خێرخوازییەکان بەخشییووە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەمەن 37 سالە و 38 زارۆك هه‌نه‌

Lalish Duhok

ترافیک لایتێن تایوان هه‌ڤژينيێ دکن

Lalish Duhok

ئافرەته‌كا ب تەمەن ئەمریكی مه‌زنترين كێك دروستكر

Lalish Duhok