وهلاتيهك خۆبەخشانە کوردێن ئێزدی رزگار دکت
رووداو – کەمپی روانگە
ئیدریس بەشار، ژمارەیەک گوللـەی بەرکەوت، بەڵام رزگاری بوو، دواتر دەستیکرد بە هەڵمەتێک بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون. ئیدریس لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا نزیکەی 200 کەسی رزگار کردووە.
ئیدریس خەڵکی گوندی کۆچۆیە و 28 کەس لە ماڵباتەکەی کەوتوونەتە دەستی داعش، خۆیشی لە رۆژی 15-8-2014 لەلایەن داعشەوە پێنج گوللـەی لێدرا، بەڵام گیانی لەدەستنەدا و لەنێو تەرمی باوک و برا و برازاکانی خۆی رزگارکرد.
ئيدريس بهشار، رزگاربووی دەستی داعش دەڵێ “خەمێکی گەورەیە تۆ لەنێو تەرمی باوک، برا، کوڕ و ئامۆزاکانی خۆتدابی، داوای ئاو بکەن، یەک بڵێ: ئای دایکە من مردم، یەکێکی دیکە شەهادە بەناوی تاوسی مەلەک بهێنێت. بەڕاستی ئێمە تێکشکاین”.
دوای ئەوەی رزگاری بوو، ئیدریس دەستی بە رزگاکردنی ئەو کەسانە کرد کە لەدەستی داعشدا ماون، تائێستاش توانیویەتی 200 کەس رزگار بکات کە 19ـیان کەسوکاری خۆینی.
ئیدریس باسی ئەو ساتانە دەکات کە قسە لەگەڵ کەسێک دەکات بۆ ئەوەی رزگاری بکات، دەڵێ “زۆر زەحمەتە کاتێک لەگەڵ کەسێک قسە دەکەم، شەوەکە خەوم لێناکەوێت هەتاوەکو نیشانەیەکی رزگارکردنی نەبینم”.
شەدا یەکێک لەو کچە کوردە ئێزدییانەیە کە لە یەکێک لە مەترسیدارترین دەڤەرەکانی شەڕ لە دێرەزوور رزگارکراوە و ئیدریس رۆڵێکی سەرەکی لە رزگاکردنیدا هەبووە.
شهدا سالم، رزگاربووی دهستی داعش دەڵێ “ئەوان زۆریان لێکردم و هانیان دام، من نەمدەوێرا، بەڵام بە هاوکاریکردنی ئەوان (رزگارم بوو)، ئەوان کارێکی ناوازەیان کرد بۆ رزگارکردنم”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
