شبكة لالش الاعلامية

ئەو کچا ل ناڤ سەتله‌كێ ده‌ دژیا چی لێ ھاتيه‌؟

 ئەو کچا ل ناڤ سەتله‌كێ ده‌ دژیا چی لێ ھاتيه‌؟

باسنيۆز:c7a9665b8000e7ea6e5eae1aeb494afb_l

کچێکی نێجیری، بەھۆی حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستییەوە، لەشی لە گەشەکردن وەستابوو، ماڵپەڕە جیھانییەکانیش نوێترین زانیارییان لەسەر ڕەوشی تەندروستیی ئەم کچە، بڵاو دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016، ماڵپەڕە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ڕەحمە ھارونا (19 ساڵ)، کە بەھۆی حاڵەتێکی دەگمەنی تەندروستییەوە لەنێو سەتڵێک دەژیا و لەشی لە گەشەکردن وەستابوو، کۆچی دوایی کردووە.

ماڵپەڕە جیھانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕەحمە ڕۆژی یەکشەممە 25/12/2016، لە تەمەنی 19 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ڕەحمە لە گوندی ڕەحادین ماکۆل، لە باکووری نێجیریا لەدایک ببوو، سەرەتا وەک ھەموو منداڵێکی دیکە شێوەی خۆی و جەستەی ئاسایی بوو، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی، لەشی گەشەی نەدەکرد، تا ئێستاش چارەسەری تەندروستی بۆ حاڵەتە دەگمەنەکەی ئەم کچە، نەدۆزرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بابه‌ك زارۆكێ خۆ ژ ده‌ڤێ مارى رزگار دکت

Lalish Duhok

كچه‌كێ ژبه‌ر هه‌ژاریێ ماوێ 10 سالايه‌ خۆ كريه‌ كوڕ

Lalish Duhok

گولەگەنمێکی تەمەن 3 ھەزار سال هاته‌ ديتن

Lalish Duhok