شبكة لالش الاعلامية

قوتابخانەیەکێ تەنها ئێک قوتابی هەیە

قوتابخانەیەکێ تەنها ئێک قوتابی هەیە

خەندان- 

قوتابخانەیەک هەموو رۆژانێکی ئاسایی دەرگاکەی بەڕووی تەنها یەک قوتابیدا دەکرێتەوەو تەواوی ئەو بینایە خاڵیە لە قوتابی تر.

ئەو قوتابییە هەموو رۆژێکی دەوام جلوبەرگی تایبەتی فەرمی لەبەردەکات و خۆی و جانتاو کتێب و دەفتەرو سەرجەم پەڕاوەکانی دەچن بۆ خوێندن، بەبێ ئەوەی یەک هاوڕێی کوڕ یان کچی هەبێت و بەتەنها وانەکان دەخوێنێت و لە پشووی نێوان وانەکانیشیدا بەتەنها یاریی دەکات و لەگەڵ کارمەندان و مامۆستاکانی ئەو قوتابخانەیەدا نان دەخوات.

ئەو قوتابییە تەمەنی 10 ساڵە لە پۆلی شەشەمی سەرەتاییدایە، بەهۆی بڕیارێکەوە هەرچی قوتابییان هەیە کۆتایی ساڵی رابردوو قوتابخانەکە جێدەهێڵن و روو لە قوتابخانەکانی تری ئەو ناوچەیە دەکەن.

ئەو قوتابخانەیە لە ناوی کۆمیونیتی-یەو دەکەوێتە شاری سکیپتۆن لە هەرێمی نۆرس یۆرکشایەر لە ئینگلتەرا، لە سێپتەمبەری وەزری رابردوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو هەرێمەوە بڕیاردار دابخرێت کە خاوەنی 42 قوتابی بوون، بەو هۆیەوە 41 قوتابییان لەلایەن دایک و باوکیانەوە گوازرانەوە بۆ قوتابخانەکانی دەوروبەری، بەڵام دواتر حکومەت بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە کە دەبێت ئەو قوتابخانەیە بەردەوام بێت لە پرۆسەی خوێندن و بەکراوەیی بمێنێتەوە، هەربۆیە بە تەنها قوتابییەکەوە وەرزی ئەمساڵ دەستیان بەدەوام کردن کردووەتەوە.

بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاکان و کارمەندانی ئەو قوتابخانەیە دەوامی فەرمی خۆیان دەکەن و تەنها یەک قوتابیشیان هەیەو سەرجەم وانەکان دەخوێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌كۆلينه‌ك:خوارنا چرمى مفا بۆ ساخله‌ميا زارۆكان هه‌يه‌

Lalish Duhok

كورده‌ك سەرۆكێ كه‌ڤنترین یانه‌كا وەرزشی يا ئەلمانیایە 

Lalish Duhok

ئامیرەک بۆ دەمێ چار خۆلەکان هەمی جۆرێن خارنێ دروست دکەت

Lalish Duhok