شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ هەفتيەكا ماتەمینى راگەهاند

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ هەفتيەكا ماتەمینى راگەهاند

رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند و گوتی: “من هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکی بەهێزم لەدەستدا”.

مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی. سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: “لەم رۆژە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆم لە خانەوادەی تاڵەبانی بەتایبەت هێرۆخان و کاک بافڵ و کاک قوباد دەکەم و بەدڵ هاوبەشی خەمیانین”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: “لەدەستدانی سەرکردەیەکی وەک مام جەلال ، زیانێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بە ئاسانی پڕناکرێتەوە. سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان و برایانی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم و داواکارم لە خوای گەورە گیانی برای بەڕێزم مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شاد بکات”.

بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی ، من هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکی بەهێزم لەدەستدا، گوتی: “جێگەی شانازییە کە هەردووکمان پێکەوە لەگەڵ برایانی دیکە توانیمان زۆر کۆسپ و تەگەرە هەڵگرین لەسەر رێگەی خەبات و تێکۆشانمان و هەروەها زۆر قۆناخی تاڵ و ناخۆشمان بڕی. شانازییە کە زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەبایی و برایەتییەی کە پێکەوە بناغەیمان دانا”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکڕیزی بە باشترین وەفا بۆ مام جەلال ناوبرد و گوتی: “ئێستایش باشترین وەفا بۆ گیانی برای بەڕێز مام جەلال و، گیانی هەموو شەهیدانی رێگەی رزگاریی گەلەکەمان ئەوەیە کە یەکڕیزیمان پتەو و بەهێزتر بکەین و، هەر بەوەش دەتوانین بگەینە ئەو ئامانجە پیرۆزەی کە سەرکردەکانمان و هەزاران شەهیدمان گیانیان بەختکرد لە پێناویدا”.

مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “هەر بەم بۆنە خەمناکەوە یەک هەفتە ماتەمینی گشتی رادەگەیێنین”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سوودانی جەژنا نەورۆزێ ل گه‌لێ کورد پيرۆز کر

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى دێ سه‌ره‌دانا ئه‌لمانيا كه‌ت

Lalish Duhok

سالیادا سه‌رهه‌لدانا شۆڕه‌شا ئەیلوولێ هه‌ڤ ده‌مه‌ لگەل ریفراندۆما سەربەخۆیا کوردستانێ

Lalish Duhok