کۆمسیۆنێ ئاگههداریەک بۆ لایەنێن سیاسی بهلاڤ كر
هەولێر-KDP.info-
ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی و راپرسی، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا وادەی هاوپەیمانێتی و پێشکەشکردنی کاندید بۆ پەرلەمان و ماوەی دەسپێکردنی بانگەشەی دیاری کردووە.
ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە ئاگادارینامەیەکدا کە کۆپێیێکی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، تێیدا ماوەی هەریەکە لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی دیاری کردووە، لە بەرواری ٣-١٠ تاوەکو ٦-١٠ دەبێت، هەروەها ماوەی پێشکەشکردنی کاندید بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ٩-١٠ تاوەکو ١٣-١٠ دەبێت.
سەبارەت بە دەسپێکردنی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەو ئەنجوومەنە رێککەوتی ١٥-١٠ وەک یەکەم رۆژی دەسپێکی بانگەشە دیاری کردووە، هاوکات ٢٩-١٠ دواڕۆژی بانگەشە دەبێت.
لە فەرمانێکی هەرێمیدا کە لە ١٩ـی مانگی ٧ـدا بڵاو کرایەوە، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی 1-11-2017ـی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری کرد، کە وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە “پاڵپشتە بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە 1-ی ساڵی 2005-ی هەموارکراو”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
