شبكة لالش الاعلامية

دوو پۆلیسێن کورد ل نێزیک خورماتوو هاتنه‌ شەهیدکرن

دوو پۆلیسێن کورد ل نێزیک خورماتوو هاتنه‌ شەهیدکرن

رووداو – کەلار

لە ناوچەی غەڕە کە دەکەوێتە نێوان کفری و خورماتوو، دوو پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان شەهیدکران، دوو دەنگۆش لەبارەی رووداوەکە بڵاوبوونەتەوە.

پۆلیسەکان کوردن و خەڵکی کفری و جەبارەن و ئێستا کەسوکاریان سەرقاڵی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان. پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، بەپێی دەنگۆیەک پۆلیسەکان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شەهیدکراون، بەڵام بەپێی قسەی خەڵکی گوندی جەبارە لەلایەن هێزە نەناسراوەکەوە شەهیدکراون.

وەک پەیامنێری رووداو ئاماژەی پێدا، خەڵکی گوندی غەڕە باسی ئەوە دەکەن کە دوو پۆلیسەکە لەلایەن گرووپە چەکدارە نەناسراوەکەی دەوروبەری خورماتوو شەهیدکراون کە لەداوای پاشەکشەی پێشمەرگە لە 16 ی ئۆکتۆبەردا لە گوندەكانی شۆرا‌و، پەڵكانەی خواروو، پەڵکانەی سەروو ‌و قوڕی چایی پەیدابوونە، ژمارەیان نزیکەی 500 چەکدار دەبێت و دەگوترێت پاشماوەی داعشن.

لەبارەی رووداوەکە پەیامنێری رووداو زیاتر گوتی: “ماوەیەک پێش ئێستا دوو چەکداری هێزە نەناسراوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون، ئەوانیش لە تۆڵەی ئەوان ئەو دوو پۆلیسەیان دەستگیرکردوون، زۆر داوای ئازادکردنی دوو چەکدارەکەی خۆیان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە، بۆیە شەهیدیان کردوون و تەرمەکانیان لەسەر شەقام فڕێداون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشبینی دئێته‌ كرن هه‌فتيا داهاتى به‌غدا مووچێ دوو وه‌زاره‌تێن هه‌رێمێ بهنێرت

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا دوو راپۆرتێن ڕێکخراوێن نێڤ دەولەتی دده‌ت

Lalish Duhok

د شه‌ش هه‌یڤان دا ڤێ ژمارا زه‌لامان خوه‌ كوشتیه‌

Lalish Duhok