فراكسیۆنێن كوردستانى ب 7 خالا بودجا 2018 رهتدكن
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی حه‌وت خاڵی له دژی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2018ی عێراق بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئینكاری له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه له پرۆژه یاساكه هاتووه و رایده‌گه‌یه‌نن، دژی مادده‌ی 117ی ده‌ستووره.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن، به گوێره‌ی ده‌ستوور پشكی هه‌رێم 17% له بودجه‌ی عێراق و تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری بۆ دانیشتووان ده‌كرێت، بۆیه هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و رێژه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به رێگه‌پێدان به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ زیادكردنی خه‌رجییه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵات به وه‌رگرتنی قه‌رز ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، چونكه به‌و كاره مافی نه‌وه‌ی داهاتوو به‌فیڕۆ ده‌چێت.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له باره‌ی نه‌فه‌قاتی سیادی و حاكیمهش رایده‌گه‌یه‌نن، نابێت نه‌فه‌قاتی سیادی بۆ 39% به‌رزبكرێته‌وه له‌كاتێكدا ساڵانی رابردوو ته‌نها 25% بووه و پشكی هه‌رێمی له نه‌فه‌قاتی حاكیمه بكرێته یه‌ك له‌سه‌ر سێ و مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مبكرێته‌وه، به‌م هه‌نگاوانه یاساكه ده‌بێته ئامرازێك بۆ چه‌وساندنه‌وه و سته‌م به‌رامبه‌ر به هه‌رێم.
به گوێره‌ی خاڵی پێنجه‌می راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ر جیاكارییه‌ك له دژی پێشمه‌رگه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان دیارینه‌كراوه و ته‌نها وه‌ك مووچه، به شێوه‌یه‌كی نادیار ئاماژه‌ی پێكراوه، هاوكات هیچ بودجه‌یه‌كیش بۆ پڕچه‌ككردن و راهێنان دیارینه‌كراوه، له وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانیش پشكی پێشمه‌رگه دیارنییه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، رایده‌گه‌یه‌نن، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌دراوه له پرۆژه یاسای بودجه، كه به گوێره‌ی یاسا و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی و حكوومه‌تی به‌غدا، بووه‌ته پارێزگا و هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ دانه‌نراوه له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و داواش ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكرێت و جارێكی دیكه‌ش دووباره نه‌بێته‌وه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
