ڤهكۆلين بۆ ب جینۆسایدناساندنا کۆمكوژيا شنگالێ سهكنيه
رووداو – هەولێر
بەهۆی بوونی حەشدی شەعبی و مانەوەیان لە ناوچەکانی کوردانی ئێزدی، لیژنەکانی تایبەتی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی شنگال ناتوانن سەردانی ناوچەکان بکەن و بەدواداچوون بۆ پرسەکە بکەن.
دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانەکانی دژی کوردانی ئێزدی، کە سێ ساڵە دامەزراوە دەڵێن نازانن لە شنگال لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکەن بۆ بەردەوامی بەدواداچوونەکانیان.
بەشێکی کەسوکاری سەمیر کەوتبوونە دەستی داعش، باوک و براکانیشی لەلایەن داعشەوە گوللـەباران کران، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ ئێستا خەمێکی دیکەش هاتووەتە سەر خەمەکانی.
سهمير شاكر، ئاوارهی کوردی ئێزدی دەڵێ “15 کەس لە ماڵباتی من رزگاریان بووە و دووانیشیان لە گۆڕی بەکۆمەڵدان و چارەنووسیان نادیارە. دوای رووداوەکانی ئەم دواییەش کەیسی بەجینۆسایدناساندن مردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
