شبكة لالش الاعلامية

123 كەیسێن گەندەليێ بۆ دادگه‌هێ هاتينه‌ رەوانەكرن

123 كەیسێن گەندەليێ بۆ دادگه‌هێ هاتينه‌ رەوانەكرن

وشه‌:

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی بەردەوامی و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی گەندەڵی، 123 كەیس ئاراستەی دادگا كراون و 39 كەیسیش بڕیاری كۆتایان تێدا دراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی كانوونی یەكەم، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی گشتیی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە 197 داوای هەواڵدەر و 178 داوای سزاییمان هەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا 123 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگاكان كراون و 39 كەیسیان حوكمی كۆتایان تێدا دراوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گوتی، 39 كەیس بڕیاری كۆتایان دراوە و 18 كەیسیان حوكمی سەركۆنە و سزای زیندانی تێدایە كە لە چەند مانگێكەوە هەتا هەشت ساڵ دەست پێ دەكات، هەروەها ئێستە 57 كەیس لە قۆناغی دادگاییكردندا ماونەتەوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كرد بۆ دەستەبەركردنی پەیامی چاكسازی پێویستیمان بە هاوكاریی چڕ و هەمەلایەنی حكوومەت، پەرلەمان و هەموو داودەزگا چاودێرییەكان و دەزگەی دادوەری هەیە و لە سەرووی هەموویانەوە یەكگرتوویی و كۆدەنگیی نیشتمانییە.

دەبێ ئێمە ستراتیجیی نیشتمانیی دژە گەندەڵی بگرینە بەر و دەستەی دەستپاكی لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بە هاوكاریی ڕێكخراوێكی بەریتانی و هاوكاریی داودەزگاكانی حكوومەت، ستراتیجییەكمان دژی گەندەڵی ئامادە كرد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕێكەوتی 2017/5/2 لە كۆبوونەوەی خۆدا دانی بەمەدا ناوە و لە “وەقایع كوردستان” بڵاو بووەتەوە، چەند مانگێكە ئێمەش پێشنیارمان داوەتە حكوومەت كە بۆ سەرپەرشتی و جێبەجێكردنی ئەو ستراتیجییە لیژنەی باڵا دروست بكرێت. حاكم ئەحمەد وای گوت.

ساڵانە لە ڕۆژی نۆی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرانسەری دنیا دیاری كراوە و هەرێمی كوردستانیش ئەو یادە دەكاتەوە، دەزگەی “وشە” لە ساڵی ڕابردوو بۆ پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی دەزگە ڕاگەیاندنەكانی شاری هەولێری وەرگرتبوو بۆ پرسی ئاشكراكردنی كەیسی گەندەڵی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دابەشکرنا مووچێ هه‌يڤا 9يێ فەرمانبەرێ هەرێما کوردستانێ دەست پێدکت

Lalish Duhok

“ل ڤێ هەفتیێ پرۆژێ دارایی یێ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڕزگاربوویێن ئێزدی دێ ئێتە بجهئینان”

Lalish Duhok

چه‌ند هه‌فتيێن دی هه‌ولێرو به‌غدا دێ گه‌هنه‌ رێككه‌فتنێ 

Lalish Duhok