ژبهر خیانەتا 16ی ئۆکتۆبەر ئێكهتى دابهش دبت
باسنيوز:
بەھۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دەبێت بە چەند بەشێکەوە، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لایەنگری ئەو حزبە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی باڵی خیانەتکاری ناو یەکێتیی دەکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ڕۆڵی کارایان گێڕاوە لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و دەست تێکەڵ کردنیان لەگەڵ سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی (باسنیوز) کەوتووە، ژمارەیەکی زۆر له بنهماڵهی شەھیدەکانی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان، نیگەرانی خۆیان سهبارهت به خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نیشانداوە و پێیان وایە باڵێکی ناو یەکێتی ھۆکاری سەرەکی بوون، بۆئەوەی شاری کەرکووک ڕادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بکرێ و چەکدرەکانی حەشدی شەعبی دهیان هاووڵاتی سڤیل بكوژن و به ههزارانی دیكهش دهربهدهر بكهن، بنەماڵەی شەھیدەکانی یەکێتیی ئەمە بەخیانەتێکی گەورە دەزانن و داوا دەکەن بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی ئەوانەی دەستیان ھەبووە لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بەو ھەڵە زەقەی خۆیاندا بچنەوە و چیتر ھەڵەی ئاوا مێژوویی و گەورە دووبارە نەکەنەوە.
دوابەدوای خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر کە باڵێکی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتیی ھەڵسابە ئەنجامدانی، چەند ڕەوت و بەرەیەک لە ژێر چەند ناوێکی جیاوازدا درووستبوونە، ھەروەھا هەفتەی پێشوو لە نێو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گروپێکی نوێ بەناوی (رەوتی نوێکردنەوەو درووستکردنەوەی یەکێتیی)راگەیاندرا.
بهپێی زانیارییهكان دوای درووستكردنی ئهو بهرهیه ھەرزوو مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لەبارەی ئەو ڕەوتەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد” درووستکردنی هەر ڕەوتێک بە هەرناو و ئامانجێک هێندەی بۆ مەرام و دەسکەوتی تایبەتییە ئەوەندە هەنگاوێک نییە بۆ چارەسەرکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنەوەی پرەنسیپە ونبووەکانی حزب”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
