شبكة لالش الاعلامية

رادیۆ و تەلەڤزیۆن ب ملیاره‌ک و 274 ملیۆن دینارا قەردارێ حکومەتێ نه‌

رادیۆ و تەلەڤزیۆن ب ملیاره‌ک و 274 ملیۆن دینارا قەردارێ حکومەتێ نه‌

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان زیاتر لە یەک ملیار ‌و 274 ملیۆن دینار قەرزدارن، بۆ دوایین جاریش ئاگاداریان دەکاتەوە ‌ئەگەر تاوەكو سەری ساڵ قەرزەكانیان نەدەنەوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان، پەخشەكانیان رادەگرن.

فەرهەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “بەشێكی زۆری كەناڵەكانی راگەیاندن(رادیۆ و تەلەڤزیۆنە نێوخۆیی و ئاسمانییەکان) مۆڵەتی كاركردنیان نوێنە‌كردووەتەوە، بەو هۆیەوە قەرزدارن ‌و قەرزەكانیشیان لە “زیادبووندایە‌، بۆیە دوا ئاگاداركردنەوەیان پێدەدەین.

بە ئاماژەکردن بەوەی سەرجەم قەرزەكان گەیشتوونەتە 1 ملیار ‌و 274 ملیۆن‌ و 425 هەزار دینار، گۆمەشینی هۆشداری دەدات ئەگەر تاوەكو كۆتایی ساڵ ئەو كەناڵانە مۆڵەت نوێنەکەنەوە ‌‌و قەرزەكانیان نەدەنەوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان، پەخشەكانیشیان رادەگیرێ‌ ‌و بۆشیان نییە جارێكی دیكە بەو ناوە مۆڵەت وەربگرنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری جەختی لەوەش كردەوە کە پێشتر چەندجارێك كەناڵەكانیان لە دانەوەی ئەو قەرزانە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە. گوتیشی: “ئەمە وەك دوا ئاگادارکردنەوە بڵاودەكەینەوە، ئەگەر بەدەنگمانەوە نەیەن دەست بە كاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان دەكەین”.

مۆڵەتی دامەزراندنی كەناڵێكی ئاسمانی بۆ یەكەمجار 40 ملیۆن دینارە، لەكاتی نوێكرنەوەی مۆڵەتەکەش ساڵانە 5 ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێ‌، مۆڵەتی دانانی تەلەڤزیۆنێکی نێوخۆیی ئەگەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بێت 20 ملیۆن دینارە، ئەگەر لەسەر ئاستی تەنیا یەك پارێزگاش بێت 3 ملیۆن دینارە، بەهەمانشێوە ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتەکەیان چارەكی ئەو پارەیەیان لێوەردەگیرێت‌.

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 300 كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ‌و رادیۆیی مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، لەو ژمارەیە 127 یان تەلەڤزیۆنن، 93 لەوان تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی و 34 یشیان ئاسمانین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى: كه‌س هندى من هه‌ست ب بوشایا وه‌غه‌را مام جه‌لال ناكه‌ت

Lalish Duhok

وەزارەتى پلاندانانى عێراق: هەڵاوسان بەراورد بە سەرەتاى ئەمساڵ 0.4٪ کەمیکردووە

Lalish Duhok

پێدانا مۆله‌تا پێنج سالان يا موچه‌وى دئێته‌ مه‌رجداركرن 

Lalish Duhok