شبكة لالش الاعلامية

18 جۆرێن دەرمان و حەبكا ل كوردستانێ دئێنه‌ قەدەغەكرن 

18 جۆرێن دەرمان و حەبكا ل كوردستانێ دئێنه‌ قەدەغەكرن 

رووداو- دهۆك

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان، 18 جۆر حەب و دەرمانی خستووەتە لیستی رەشەوە و فرۆشتنی قەدەغە كردوون. بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانیش لە دهۆك دەڵێ: “بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە شارێكی وەكو دهۆك لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە”.

عەقید فەرەج كۆچەر، بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند: “سەرەتا بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لە دهۆك حاڵەت بوو، ئەوانیش زۆربەیان لە ئێران گەڕابوونەوە، بەڵام لە ساڵی 2006ەوە لە دهۆك بووەتە دیاردە و ساڵ بە ساڵیش ژمارەی بەكارهێنەران زۆرتر دەبن، تەنانەت ئێستا لە دهۆك كەسی ئاڵوودەبوو هەیە”.

بەپێی ئەو ئامارەی لەلای عەقید فەرەجە، ساڵی 2015 نزیكەی 200 كەس لە دهۆك لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 5%یان ژن بوون.

عەقید فەرەج دەڵێت: “هەندێك لەوانە بەكارهێنەری ئاسایی نین، بەڵكو بوونەتە ئاڵوودەبووی ماددەی هۆشبەر، تەنانەت یەكێكیان كە ئاڵوودە بووە، لە زیندان خۆی كوشت”. بۆیە بەپێویستی دەزانێ‌ سەنتەرێكی چاكسازی هەبێ‌ بۆ راهێنانەوەی ئاڵوودەبووان.

هەندێك لە بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی ئەو حەب و دەرمانانەی بڕێك لە ماددەی هۆشبەریان تێدایە. بۆیە دوو هەفتە لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە نووسراوێكدا ناوی 18 جۆر حەب و دەرمانی خستە لیستی رەشەوە و داوای كرد فرۆشتنیان قەدەغە بكرێ‌.

عەقید فەرەج دەڵێت: “سەرجەم كۆگاكانی دەرمان لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاگادار كراونەتەوە كە ئەو 18 جۆر دەرمانە نەفرۆشن لەبەرئەوەی ماددەی هۆشبەریان تێدایە”.

فەرەج لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانەكانی دهۆكدان، گوتی “بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، 29 كەس لە زیندانەكانی دهۆكدان كە چواریان بیانین، سێیان سوورین و یەكێكیشیان توركە”.

عەقید فەرەج بەشێك لە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ توركیا و ئێران دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت “توركیا و ئێران هاوكارن بۆ بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، چونكە بە ئەنقەست سنوورەكانیان توند ناكەن و دەیانەوێ‌ ماددەی هۆشبەر بێتە نێو كوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ساله‌كا دى فه‌یسبووك نامينت

Lalish Duhok

کولتوور چییە؟

Lalish Duhok

تورێن جڤاکی گوھرین ب سەر شێوازێن ئەڤینیێ دا ئیناینە

Lalish Duhok