ب ھەفتیەکێ خالێن دەڤ وچاڤا ناھێلت
باخچه:
بوونی پەڵە لەسەر دەموچاو یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆر لە خانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن و نازانن چی بکەن بۆئەوەی پەڵەکان لابەرن.
بەڵام دەشێت گیراوەیەکی سرووشتی بتوانێت ئەو کێشەیەت بۆ چارەسەر بکات و ئەویش بریتییە لەمەی خوارەوە:
پێکھێنەرەکان: ٢ کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ (دەتوانیت زیاتریش بێت، ٤ دڵۆپ پیرۆکسیدی ھایدرۆجین (لە دەرمانخانەکان ئەو جۆرە بکڕە کە خەستییەکەی زۆر کەمە)، چەند دڵۆپێک گلایسیرن، ٢ کەوچکی گەورە شیری پاودەر.
ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و شێوازی بەکارھێنان:
-دەموچاوت بەسابوون بشۆ و وشکی بکەرەوە.
-پێکھێنەرەکان بەباشی لەناو دەفرێکدا تێکەڵ بکە و دواتر لە شەودا بیدە لە دەموچاوت و شەو پێوەی بخەوە.
-بەیانی بەئاوی سارد دەموچاوت بشۆ و وشکی بکەرەوە.
-لەماوەی ٧ رۆژدا پەڵەکانت نامێنن و دوای ٧ رۆژ بەکاریمەھێنە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
