شبكة لالش الاعلامية

لژنا مادێ 140 بانگەوازيه‌كێ ئاراستەی شەش حزبێن کوردستانێ دکت

لژنا مادێ 140 بانگەوازيه‌كێ ئاراستەی شەش حزبێن کوردستانێ دکت
گولان:
لێژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق بانگەوازێک ئاراستەی شەش حزبی کوردستانی دەکات.

لە بانگەوازەکەدا، کە واژۆی کاکە رەش سدیق، لێپرسراوی نووسینگەی کەرکووکی لێژنەکەی لەسەرە، داوا لەو حزبە کوردستانییانە دەکات ”راوبۆچوونی حزبیی جیاواز وەلاوە بنێن“ و کێشە چەقبەستووەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە چارەسەر بکەن.

لێژنەکە پێی وایە مانەوەی کەرکووک بەو بارودۆخەی دوای داگیرکردنی شارەکە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بارودۆخی کەرکووک و ئەو ناوچانە ”رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو راپتر“ دەبات و لە بەرژەوەندیی کورد لە کەرکووک نییە.

بانگەوازەکە ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، حزبی شیوعیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کراوە.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر بەفرێ ل هەرێما کوردستانێ سێ کەسان گیانێ خۆ ژ دەستدا

Lalish Duhok

سه‌قاناسى پێشبینيا باران و تۆز بارینێ دکت

Lalish Duhok

ل بوردۆمانا رۆژئاڤايێ مووسلێ دا ده‌هان كەس هاتنه‌ كوشتن و برینداركرن

Lalish Duhok