داوى بریار ده‌رباره‌ی موچێ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى دئێته دان
SNN:
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ریان زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌كه موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ریش ده‌گرێته‌وه”، ئاشكراشیده‌كات، “ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوا بڕیار ده‌دات”.
دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تائێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی بڕو شێوازی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌دراوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات دوایین بڕیاربدرێت”.
وتیشی:”هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاربوو په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشكه‌وت ته‌نها پله‌باڵاو ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا باس له‌وه‌شده‌كرێت سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت”.
جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌شكرده‌وه، “بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌كه موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ریش ده‌گرێته‌وه، واته بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگانه‌ش كه پێشتر له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا برینداربون و مۆڵه‌تیان پێدراوه”.
ئه‌وه‌شی وت:”په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلێن‌كردن كارنه‌كراوه كه شێوازی پێدانی موچه‌كانیان ڕێكبخرێت، به‌ڵكو ناعه‌داله‌تیه‌كی زۆری تێداكراوه، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی دواین بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و دواتر هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
