به‌رپرسێ لقێ پارتی ل گه‌رمیان: خۆپیشاندانێن ڤێ جارێ جیێوازن و ده‌سته‌كێ ده‌ره‌كی ل پشته
K24- هه‌ولێر:
ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له سنووری گه‌رمیان چوونه‌ته سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و داوایان لێكردووه ئاڵای حزبه‌كانیان داگرن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به پارتی هه‌ڵوێستێكی جیاوازتریان هه‌بووه و، هه‌وڵیانداوه باره‌گای لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی له كفری بسووتێنن و چه‌ندین جار هێرشیان كردۆته سه‌ری و، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، توانرا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكرێت و رێگه نه‌درێت باره‌گاكانی پارتی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بسووتێندرێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه له خۆپیشاندانه‌كاندا باره‌گاكانی پارتی ده‌كرێنه ئامانج، ئه‌كره‌م ساڵح گوتی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك تێبگه‌یه‌ندرێت كه هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌ئه‌ستۆی پارتییه، به‌و پاساوه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت پارتییه، كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه تێگهیاندنێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌وه نه‌بووه، كه ئێستا خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێن و گوتی، هه‌میشه بودجه‌ی ئه‌و ناوچانه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیهكیش هه‌بێت، به‌رپرسیارێتیه‌كه لهئهستۆیی داموده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت، جیاوازه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ساڵانی رابردوودا بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری و مووچه سازده‌كران و، هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی له‌پشته و، ده‌یه‌وێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز بكات. هه‌روه‌ها گوتی، به سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌ك به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به‌رپرسی لقی پارتی له گه‌رمیانی گوتیشی، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، به به‌رده‌وامی هه‌وڵێك بۆ تێكدانی دۆخی هه‌رێم له‌ئارادایه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێم به وریاییه‌وه ره‌فتار بكات و په‌ند و عیبره‌ت له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر وه‌ربگرێت، كه تێیدا رووبه‌رێكی فراوانی خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ستدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
