هەژير چ ل جەستەيێ مرۆڤى دكت
وشه:
هەنجیر هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی شیرینی دەكەن. هەنجیر جوینێكی زۆری دەوێت و میوەیەكی شیرینە پڕە لە تۆوی بچووك. وەكو زۆرێك لە خۆراكەكان ئازادن لە كۆڵیسترۆڵ و بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە لەچاو میوەكانی تر. بە خواردنی سێ هەنجیر بە ڕێژەی %40 بۆ 50% ڕیشاڵ بە لەش دەدەن، جگە لە ڕیشاڵ هەنجیر دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید و كالیسیۆم، پۆتاسیۆم.
هەنجیری وشككراوەیش هەمان سوود دەدات بە لەش لە ڕووی پێكهاتەی خۆراكی و كانزا گرنگەكانەوە و لە ڕووی ریشاڵەوە هەنجیری وشك بڕێكی زیاتر ڕیشاڵ بە لەش دەدات.
سوودی تەندروستی هەنجیر
یەكەم: كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە
بەپێی ئەو توێژینەوەییەی كە لەلایەن پزیشكانەوە ئەنجام دراوە، هەنجیر یارمەتی كەم كردنەوەی كۆڵیسترۆڵ دەدات، چونكە هیچ چەوری تێدا نییە بەمەش یارمەتی دابەزاندنی چەوری جۆری LDL دەدات كە بە چەوری خراپ ناسراوە، بەهۆی بوونی ریشاڵە تواوە لە پێكهاتەكەی دا.
ڕیشاڵ لەپێكهاتەی ڕووەكەكان هەیە. بەشێوەیەكی سەرەكی لە سەوزە، میوە، تۆوەكان و دانەوێڵە بوونی هەیە، دەبێ بە دوو بەشەوە ئەوانیش ریشاڵی تواوە و نەتواوە ، زۆرێك لە ڕووەكەكان هەردوو جۆری تێدایە. ئەو ریشاڵە تواوەی لە هەنجیر هەیە لە ئاودا دەتوێتەوە، زۆر گرنگە بۆ كەم كردنەوەی كۆڵیسترۆڵی LDL كە خراپە بۆ تەندروستی و لە هەمان كاتدا كۆڵیسترۆڵی HDL بەرز دەكاتەوە كە بە جۆری باش ناسراوە.
دووەم: پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە
بڕێكی زۆر كانزای تێدایە وەكو كالیسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، كە سێ كانزای گرنگە بۆ تەندروستی دڵ. هەروەها هەنجیر بڕێكی كەم سۆدیۆمی تێدایە كە هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. بۆیە بە هۆی ئەو كانزا گرنگانەوە یارمەتی نزم كردنەوەی پەستانی خوێن دەدات مەترسییەكانی جەڵتەی دڵ و ڕەقبوونی دەمارەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
چۆن هەنجیر پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە؟
پۆتاسیۆم ، گرنگە بۆ ناردنی خوێن و جوڵانی دەمارەكان ، چالاكی ماسوولكەكان بەمەش بەشداری هاوسەنگی ئاوی لەش دەكات لە ناوەوەی خانەكان، دڵ لە ماسولكە پێك دێت ، بۆیە بری پێویستی پۆتاسیۆم تایبەتمەندی دەرمانی میزكردنی تێدایە كە یارمەتی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن دەدات .
سێیەم: ماسولكەكانی دڵ دەپارێزێت.
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی باشی كالیسیۆم، كە كانزایەكە نەك تەنیا بۆ بەهێزكردنی ئێسك پێویستە، بەڵكو یارمەتی جوڵانی دەمارەكان دەدات و ماسوولكەكانی لەش چالاك دەكاتەوە، بەتایبەت ماسوولكەكانی دڵ بە تەواوی چالاك دەكات و سووڕی خوێن كارا و بەهێز دەكات.
سەرچاوە/1mhealthtips
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
