پیلانه‌كا ئه‌پڵ ل دژی بكارهێنه‌رێن ئایفۆنێ ئاشكه‌را د‌بت
وشه:
ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنه‌كانی پێش ئایفۆن X و ئایفۆن 8، به‌ده‌ست خاویی مۆبایله‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یان ئه‌بده‌یت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌كارهێنه‌ران پێیان وایه، هۆكاری ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می “ios” ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به شێوه‌یه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای پاتریی هه‌موو ڤێرژنێكی كۆنی ئایفۆن ده‌كات و خێرایییه‌كه‌شی كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له به‌كارهێنه‌ران ده‌كات ناچار بن ئایفۆنه‌كه‌یان بگۆڕن به نوێترین دانه و پاره‌یه‌كی تر له مۆبایله‌كانیان خه‌رج بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئایفۆن 6 هه‌ڵده‌گرن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ته‌ی ئه‌بده‌یتیان كردووه‌ته‌وه، خێرایی مۆبایله‌كه‌یان به ته‌واوی دابه‌زیوه و توانای پاترییه‌كه‌شی به ڕێژه‌ی 40% كه‌می كردووه و چه‌ند جارێكیش تووشی ئه‌وه بوون، له خۆوه مۆبایله‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌وه داوه‌ته‌وه، پاتری ئایفۆنه‌كه وا دروست كراوه تا ماوه‌ی سێ ساڵ به هه‌مان توانای خۆی كار ده‌كات و ئه‌گه‌ر زیاتر له 500 جار شه‌حن كرایه‌وه، ئه‌وا توانای خۆی بۆ 80% كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای وایه، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن هه‌موو شه‌وێك مۆبایله‌كه‌ی شه‌حن بكاته‌وه، ئه‌وا ناگاته دوو ساڵ و پاترییه‌كه‌ی تێك ده‌چێ.
به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنه‌كانی پێش دواهه‌مین ڤێرژن له كوردستانیش هه‌مان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر كه ئه‌بده‌یتیان كردووه‌ته‌وه، ئیتر به‌شێكی زۆری له خێرایی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه/ لبنان24
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
