پەرلەمانتارهكێ پارتی: بۆ هنارتنا مووچێ خەلکێ کوردستانێ فشارهکا زۆر لسەر عەبادی ھەیە
باسنيوز:
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆی لەسەر عەبادی ھەیە بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بنێرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆی لەسەر عەبادی ھەیە، بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردێت، بەڕادەیەک فشارەکان چوونەتە خانەی ناشیرینکردنی عەبادییەوە، بەتایبەتی ئەگەر لە پێنەدانی مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوام بێت”.
دوای ئەوەی (باسنیوز) ھەواڵێکی لەسەر ھاتنی وەفدێکی عێراقی بڵاو کردەوە، کە پێکھاتبوون لە مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و عەقیل مەحموود خەزعەلی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، شاخەوان عەبدوڵا بێ ئاگایی خۆی لە ھاتنی ئەو شاندە دەربڕی و ئاشکرای کرد: “ئەو دوو کەسە لە نووسینگەی عەبادین، سەردانەکە زیاتر سیاسییە، چونکە حکوومەتی عێراق ئیستا فشارێکی زۆری لەسەر دروست بووە کە لەم یەک دوو مانگەدا بابەتی ناردنی مووچە و ناردنی بڕێک پارە بۆ ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
