شبكة لالش الاعلامية

کورد داخوازا مانا سوپايێ ئەمریکا ل عێراقێ دکن

کورد داخوازا مانا سوپايێ ئەمریکا ل عێراقێ دکن
هەولێر-KDP.info-

دەرەنجامەکانی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق، کوردی بە تەواوەتی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە مانەوەی ئەو سوپایە، گەرەنتیی سەقامگیربوونی ئاسایشە لە عێراقدا. کورد ئەو داوایەی هەیە، بەڵام بەشێکی شیعەکان لەگەڵ پاشەکشەی سوپای ئەمەریکادان.

لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەستەڵاتداریەتیی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە جوگرافیای عێراقدا کە لەسەر زاری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، (حەیدەر عەبادی)ـەوە ڕاگەیەندرا، ئێستا پرسی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق گەرمە.

ئێستا نزیک بە پێنج هەزار سەرباز و ڕاوێژکاری ئەمەریکایی لە عێراقدان و لەگەڵ تەواوبوونی شەڕی داعش، چەند هێز و لایەنێکی سیاسیی شیعە داوای پاشەکشەی سوپای واشنتۆن لە وڵاتەکەیان دەکەن. سوپای ئەمەریکا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە عێراق مایەوە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١١دا بە فەرمانی سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئەمەریکا، (باراک ئۆباما) لە عێراق پاشەکشەی کرد.

دروستبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٤، بۆ جارێکی دیکە دەرگای بە ڕووی ئەمەریکادا کردەوە، کە هێزەکانی بێنێتەوە ناو عێراق، بەڵام ئێستا داوای پاشەکشەی ئەو هێزانەش دەکرێت. کورد هاوشێوەی ساڵی ٢٠١١، کە دژی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بوون لە عێراق، ئێستاش داوای مانەوەی ئەو هێزانە دەکەن.

“شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە”

کورد بە پێچەوانەی چەند هێزێکی شیعە، داوای مانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق دەکات. (عەرەفات کەرەم)، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کشانەوەی سوپای ئەمەریکا بە “هەڵەیەکی گەورە” ناو دێنێت.

ئەو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “هێشتا شەڕی داعش کۆتاییی نەهاتووە و عێراق لە بەردەم چەندین مەترسیی دیکەدایە، بۆیە نامانەوێ سوپای ئەمەریکا بکشێتەوە.” سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە وەکو حزبەکەیان لەو بارودۆخە “سەختەدا” لەگەڵ کشانەوەی سوپای ئەمەریکادا نین و ئەگەری ئەوە هەیە هێزە چەکدارەکان ببنە “مەترسی” بۆ ڕەوتی دیموکراسی لە عێراقدا.

چەند بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا، ڕایانگەیاندووە وڵاتەکەیان دەیەوێ بۆ “پاراستنی” دەستکەوتەکانی شکستپێهێنانی داعش، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراقدا بمێننەوە، بەڵام وەزیری دەرەوەی عێراق، (ئیبراهیم جەعفەری) ڕەتی کردبووەوە ئەمەریکا نیازی دامەزراندنی بنکەی سەربازیی هەمیشەییی لە عێراقدا هەبێت.

“مەترسی شەڕی ناوخۆیی”

بەشێکی زۆری کەسانی سیاسیی عێراق نایشارنەوە کۆنترۆڵکردنی یەک لەسەر سێی خاکی عێراق لە لایەن داعشەوە، لە ئەنجامی پاشەکشەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و دروستبوونی بۆشاییی ئەمنییەوە بووە. (بەختیار جەبار)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باس لە ڕای زۆرینەی ناو حزبەکەیان دەکات، کە لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمەریکان لە عێراقدا. ئەو پەرلەمانتارە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”کێشەی زۆری سیاسی، نەتەوەیی و ئەمنی لە عێراقدا هەیە و ڕەنگە کشانەوەی سوپای ئەمەریکا ئەو کێشانە قووڵتر بکاتەوە، بۆیە پێویستە ئەو هێزانە لە عێراق بمێننەوە، تا ئاسایش سەقامگیر دەبێ و دیموکراسییش دەچەسپێت.”

(بەختیار جەبار) زیاتر دەڵێت: ”بە هۆی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، ڕەنگە کێشەکانی نێوان حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر کەرکووک بتەقێتەوە، بۆیە مانەوەی سوپای ئەمەریکا ئەگەر وەکو نێوەندگیریش بێت، زۆر باشە.” ئەو داوایەی کورد لە کاتێکدایە کە داوای پێچەوانە لای بەشێکی شیعەکان هەیە و ئێستا گوشار لەسەر حکوومەتی (حەیدەر عەبادی) بۆ بڕیاردان لەسەر کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراقدا زۆر بووە.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی بە لەبەرچاوگرتنی هەموو کێشە ناوخۆییەکانی عێراق، بە پێویستی دەزانێ (حەیدەر عەبادی) بەرگەی گوشاری بەشێکی شیعەکان بگرێ و دەنگی لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمەریکادا بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زيرێ دارايى: پرۆژێ چاكسازيێ دێ ژيانا مووچه‌خۆران باشتر لێكه‌ت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا سامانێن سروشتى: 10 رۆژان دا گازا سپى ب سه‌ر 204 هزار خێزانان دا هاتیه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ب بریارا سەرۆک بارزانی 117 شوققە بۆ زیانڤێکەفتییێن لەهییێن دهۆکێ هاتنە تەرخانکرن

Lalish Duhok