شبكة لالش الاعلامية

تورکیا و ھەرێم دوو پڕۆژێن ئاڤدانێ دروست دکن

تورکیا و ھەرێم دوو پڕۆژێن ئاڤدانێ دروست دکن
مێرگەسۆر-KDP.info-

هەرێمی کوردستان و تورکیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی دوو پڕۆژەی گەورەی ئاودێری و بەنداو بە شێوەیەکی هاوبەش لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.

(محەمەد ئەمین فارس)، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ئاو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئێمە وەک لیژنەی باڵای ئاو کە لە ھەرچوار وڵاتی عێراق و ئێران و تورکیا و ھەرێمی کوردستان پێک ھاتووە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی کێشەکانی ئاو کۆ دەبینەوە، لە کۆبونەوەکاندا بەگشتی دەربارەی کێشەی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو کە ھاوبەشە لە نێوان ھەرچوار وڵاتدا قسە و باس کرا، بەتایبەتی دروستکردنی بەنداوی ئەلیسو لەسەر ڕووباری دیجلە، کە لە لایەن تورکیاوە دروست دەکرێت و کاریگەریی لەسەر ھاتنی ئاو بۆ نێو ھەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.”

لیژنەی باڵای ئاو بەردەوام ھەر جارە و لە وڵاتێک لەبارەی پرسەکانی ئاو کۆ دەبێتەوە و لەو ڕێگەیەوە کێشەکانی ئاو دەخرێنە ڕوو، بەتایبەتی ھاتنی ئاو لەو سەرچاوانەی لە ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانەوە دەرژێنە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان و عێراق.

(محەمەد ئەمین فارس) دەشڵێت: ”ئەوەی لەو کۆبونەوانەی ئەم جارەدا زۆر گرنگ بوو، دروستکردنی دوو پڕۆژەی گەورەی ئاودێری و بەنداوە لەسەر ڕووبارە ھاوبەشەکان، کە دەکەونە سنووری ھەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر و، بڕیار درا بە ھاوبەشی ھەردوو پڕۆژەکە ئەنجام بدرێن و لە کاتێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی: پێویسته‌ حكومه‌تا عێراقێ ئه‌ركێ خۆ به‌رامبه‌ر كه‌سوكارێن شه‌هیدان بجهبينت 

Lalish Duhok

بریارا خەرجکرنا کريا خووندنا ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کەسوکارێن شەهیدان هاته‌ دەرکرن

Lalish Duhok

دوو ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال تێپه‌ڕده‌بێت

Lalish Duhok