كۆمپانیا هواوی مۆبایله‌كا دى دروست كر
وشه:
كۆمپانیای هواوی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، به‌هۆی به‌رهه‌مه ناوازه‌كان و مۆبایله باشه‌كانی، بوو به كۆمپانیایه‌كی ناسراوی جیهانی كه ئێسته نوێترین به‌رهه‌می خۆی خستووه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می جۆری مۆبایلی ” Honor view 10″ ی له دنیادا بڵاو كرده‌وه، ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مه خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و له ته‌واوی دنیادا به‌رده‌سته بۆ هه‌موو هه‌وادارانی مۆبایلی هواوی و هۆنه‌ر.
كۆمپانیای ھواوی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی “Honor view 10” ی ئاشكرا كرد كه له جۆره هۆنه‌ره و یه‌كێكه له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له ڕووی نرخیشه‌وه گرانه چونكه جۆری مۆبایله‌كه زۆر به‌هێزه.
كۆمپانیا چینییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مۆبایله نوێیه‌كه پشت به‌سسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌به‌ستێت كه شاشه‌یه‌كی IPS ی شه‌ش ئینجی ھه‌یه، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه پرۆسێسه‌ری كیرین 970 ی ھه‌یه و دوو سیم كارته و میمۆری ده‌ره‌كی 62 گێگابایته و ده‌كرێ بۆ 254 گێگابایت زیاتر بكرێت و ڕامی چوار گێگابایته.
كۆمپانیاكه ئاماژه به‌تایبه‌تمه‌ندیی كامێرا ده‌بڵه‌كه‌ی ده‌كات كه “16 بۆ 20 ” مێگاپكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپكسڵه، مۆبایله نوێیه‌كه رووكاری Emui هه‌شتی هه‌یه و ته‌كنیكی NFC و تۆڕی WLAN ac و بلوتووسی هه‌یه، هه‌روه‌ها پرۆگرامی LED و تیشكی ژێر سووری ھه‌یه.
سه‌رچاوه/ gadgets
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
