شبكة لالش الاعلامية

پێکهاتەیەک بۆ پاقژكرنا پێستى

پێکهاتەیەک بۆ پاقژكرنا پێستى
خەندان لایف-

پێست پێویستی بە پاککردنەوە و بەردەوام خزمەتکردن هەیە ئەگەر بتەوێت ببیتە خاوەن پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش، چونکە تەنها شتن بە پاککەرەوەکان بەس نییە و دەبێت گرنگی بە ماسک و پێکهاتە سروشتیەکان بدەیت بۆ ئەوەی پێست بە گەشاوەی و بریقەداری بمێنێتەوە.

بەگشتی دەتوانیت زۆر ماسکی تایبەت دروست بکەیت لە پێکهاتە سروشتیەکان، شۆڤان و ماست دوو پێکهاتەی سروشتی زۆر بەسوودن و دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

پێداویستیەکانی ئاوێتەکە..
½ کوپ ئاوی گەرم
1/3 کوپ شۆڤان
2 کەوچکی گەورە ماست
2 کەوچکی گەورە هەنگوین
1 هێلکە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
شۆڤان لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ بکە و وازی لێبهێنە بۆ ماوەی 2-3 خولەک، دواتر هەنگوین و ماست و هێلەکەکەی تێکەڵ بکە تا دەبێتە هەویرێکی توند.

پاشان بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی 10-15 خولەک، بە ئاوی شلەتێن پێستەکە بشۆ، هەفتانە یەکجار بەکاریبهێنە هەست بە گۆڕانکاریەکی زۆر دەکەیت.

تێبینی: بەبێ پرسی پزیشک یان کەسانی پسپۆڕ هیچ پێکهاتەیەک بەکارمەهێنە، چونکە رەنگە پێست هەستیار بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤژينى تووشبوونێ ب جەلتا دلى و مێشکى کێم دکت  

Lalish Duhok

دەیك و باب حەز دكن كچێن وان شوو ب كەسێن نێزیكی وان بكن

Lalish Duhok

دێ چاوا ھەڤژینێ تە گرنگیەکا زێدەتر بتە دەت

Lalish Duhok