شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: نهۆ کوردستان بێ شاهجوانە

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: نهۆ کوردستان بێ شاهجوانە
ZNA- هه‌ولێر

بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، کە چاودێری رێورەسمی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان دەکات رایگەیاند، کە کاتی ھەڵبژاردنی شاجوانی ٢٠١٧-ی کوردستان تێپەڕیوەو ئەمساڵ بەھۆی بوونی سێ قەیران لە باشووری کوردستان، رێورەسمەکە ئەنجامنەدراوە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا رایگەیاند، “ئێستا کوردستان شاجوانی نییەو ماوەی شاجوانی رابردوو درێژ ناکرێتەوە”.

گوتیشی، “تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان ئەنجامدراون، چەند کچێکیش خۆیان ناونووسکردووە، بەڵام بەھۆی قەیرانەکان لە ساڵی ٢٠١٧ شاجوان ھەڵنەبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٨ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرین”.

ساڵی رابردوو، بۆ سێیەمین جار لە مێژوودا، شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا کە ژاڵیا سیروان ناسناوەکەی بەدەستھێنا، رێورەسمەکە لە لایەن کۆمپانیای بابیلۆن بەچاودێری دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بکارهێنەرێن تۆرێن جڤاكى بتر تووشی خەمۆکيێ دبن 

Lalish Duhok

موندیالا قه‌ته‌ر 2022 دێ‌ بشێوازه‌كێ‌ نوو هێته‌ كرن

Lalish Duhok

زۆر شوشتن زیانێ دگه‌هينته‌ پرچێ  

Lalish Duhok