گەدەيا ژنهكێ دبتە ناوچەيا پێشەسازی
خەندان- 
پزیشکەکانی روسیا نەشتەرگەرییان بۆ پیرە ژنێکی وڵاتەکەیان ئەنجامداو تێدا چەندین پارچە ئاسن و بزمار و برغو و زنجیریان لە گەدەو ناوسکیدا دەرهێنا.
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی ئەو ژنە پیرە تەمەنی 74 ساڵ بووە، دوای ئەوەی پلەی گەرمای لەشی بەرزدەبێتەوە لەڕێگەی ئەمبوڵانسێکەوە دەیگەیەننە نەخۆشخانە، پزیشکەکان دوای پشکنین بۆیان دەردەکەوێت چوار بزمار لە گەدەیدایە، لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکەوە بزمارەکانی بۆ دەردەکەن، بەڵام دواتر پشکنینێکی گشتی بۆ ئەنجام دەدەن کۆمەڵێک پارچە ئاسنی تر لە سکیدا دەردەکەوێت.
لەنێو سکی ئەو ژنەدا دوای نەشتەرگەری ئەم کانزایانەیان دەرهێناوە “152 پارچە ئاسن، بڕغوو، سورگی دەرگا (ئەوەی دەرگای پێ قایم دەکرێت)، زنجیری زیوین و پارچە ئاسنی تر کە درێژییەکەی 15 سانتیمەتر بووە”.
ژنەکە دانیشتووی هەرێمی بۆریاتیا بووە لە رۆژهەڵاتی سیبریا، بەڵام نەزانراوە مێژووی خواردنی ئەو کانزایانە کەی بووە، پیرەژنەکەش رەتیکردووەتەوە بە پزیشکەکانی رابگەیەنێت هۆکاری خواردنی ئەو کانزاو ئاسنانە چی بووەو لەکەیدا بووە.
دەستەی تیمی پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە رایانگەیاندووە خواردنی ئەو کانزایانە هیچ لێکەوتەیەکی خراپی لەسەر تەندروستی ئەو ژنە 74 ساڵە بەجێنەهێشتووە، بەڵام بۆ سەلامەتی گیانی لە یەکەی چاودێری ورد لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
