بۆچی پاسەوانێن تایبەت چاكێتێ رەش لبهر خۆ دكن؟
خەندان- سامان محەمەد
رەنگە زۆرێک پێیانوابێت پاسەوانەکان تەنها لەبەر شێوازی گونجاندن لەگەڵ جلوبەرگ یاخود ستایلێک چاویلکەی رەش لەچاو دەکەن، بەڵام چەند هۆکارێک ئەو نهێنییە ئاشکرادەکات.
شاردنەوەی جوڵەی چاوەکان..
ئەوکاتەی پاسەوانە تایبەتەکان لەگەڵ سەرۆک یان بەرپرسێکی گەورە دەچنە نێو ئاپۆرای جەماوەر و شوێنە قەرەباڵغەکان، بەردەوام چاوەکانیان دەگێڕن و تەماشای هەموولایەک دەکەن، بەڵام لەو کاتەدا چاویلکە رەشەکان هەموو ئەو جوڵەی چاوانە دەشارێتەوە.
پاراستنی چاوەکان لە هەر رووداوێکی نەخوازراو..
چاویلکەی رەش پارێزگاری لە چاوی پاسەوانەکان دەکات لەکاتی بوونی هەر رووداوێکی تەقینەوە یان تیشکێکی بەهێز بەهۆی ئاگرکەوتنەوە یان هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە.
پاراستنی چاو لە تەپوتۆز..
لەکاتێکدا پاسەوانە تایبەتەکان سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیانن ئەو چاویلکە رەشە دەیانپارێزێت لە بوونی تەپوتۆزی بەهێز بەهۆی رووداوی سروشتی یان هەڵکردنی بایەکی بەهێز، کە دەبێت پاسەوانەکان بەردەوام چاوەکانیان لە ئامادەگیدا بێت.
خوێندنەوەی کەسایەتییەکان..
لەکاتێکدا چاوەکان دەتوانن لەڕێگەی ئەو هەستەی هەیانە کەسایەتی و کەسی بەرانبەر بخوێننەوە، بەڵام لەو کاتەدا گۆڕانێکی جۆری بەسەردا دێت و ئەو کەسەی مەبەستێکی هەبێت لەڕێگەی چاوی کەسی بەرانبەرەوە تێدەگات کارەکەی ئاشکرا بووە، هەربۆیە چاویلکەی رەش رێگریی لەوە دەکات کەسەکان لەو حاڵەتە تێبگەن.
وەک بەهێزترین دەریاندەخات..
ئەوکاتەی پاسەوانە تایبەتەکان چاویلکەی رەش لە چاودەکەن وەک کەسایەتییەکی بەهێز و بەهەیبەت دەردەکەون و لەبەردەم ئەو هەزاران کەسەدا حسابێکی تایبەتیان بۆ دەکرێت.
پاراستن لە تیشکی خۆر..
چاویلکەی رەش چاوەکان دەپارێزێت لە تیشکی بەهێزی خۆرو هەر جۆرە تیشکدانەوەیەکی تر کە وابکات پاسەوانەکان بەردەمی خۆیان نەبینن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
