ئەنجومەنێ وەزیران پرۆژە یاسايا چاکسازیا خانەنشینان و مووچەى پەسەند دکت
باسنيوز:
لە نووسراوێکی فەرمی و بڕیارێکی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستاندا کە بە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران ھەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەکان پەسەند کراوە.
پڕۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەڕماڵە) لە دووتوێی 20 ماددەدا بۆ چاکسازی لە بواری مووچە و خانەنشینی بە بڕیاری ژمارە 29ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێ کە داواکاریی خەڵکی کوردستانە و میکانیزمی ئاشکرای بۆ دانراوە لە 90 ڕۆژی یەکەمی ساڵی 2018 دەبێت بکەوێتە بواری جێبەجێبکردنەوە.
لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ڕێکەوتی 21/12/2017 پەسەند کراوە، ھاتووە: “پەسەندکرانی پرۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق) کە وێنەیەکی ھاوپێچی ئەم بڕیارەیە و ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان لەڕێگەی بەڕێز وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاساکە“.
لە پرۆژە یاساکەدا بە ماددە و بڕگەی جۆراوجۆر، بە وردی باسی چۆنیەتیی چارەسەرکردنی پرسی چاکسازیی خانەنشینی، مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی سایستە کراوە و چەندین ڕێکار بۆ چاکاسایی مووچە و ڕێکخستنەوەی خانەنشینیی خاوەن وەزیفە باڵاکان لەسەر بنەمای گەیشتن بە تەمەنی یاسایی دیاری کراوە بۆ خانەنشینی و ساڵانی خزمەت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
