حەشدا شەعبی، رێيا هاتووچوون و گههاندنا هاريكاريان ژ خهلكێ شنگالێ گرتيه
شنگال-KDP.info-![]()
بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە دەڵێ، حەشدی شەعبی گەمارۆی خەڵکی شنگال داوە، رێی ھاتوچۆ و ھاوکارییشی لێ گرتوون.
عەمید (ئاشتی کۆچەر) بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “ماوەیهك لهمهوبهر، ئێمە وەکو ھەرێمی کوردستان بڕیارمان دا لە پێناو خەڵکی شنگال رێگای دھۆک بۆ شنگال بکرێتەوە، بەڵام دواتر حەشدی شەعبی بە ئێمەی راگەیاند، كه ئەوان رێگاكە ناکەنەوە و بڕیاری بەغدایان پێ نییه، بۆیە تاوەکو ئێستا ئەو رێگایە داخراوه و نەکراوەتەوە.”
(کۆچەر) یهكێك له هۆكارهكانی ڕێگری له كردنهوهی ڕێگاكه ئاشكرا دهكات و دهڵێ، ”ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی بە (ھادی عامری)یان گوتبوو ئەگەر ئەو رێگایە بکرێتەوە ئەوا ئهو خەڵکەی گەڕاونەتەوە بۆ شنگال، جارێکی دیکە دەچنەوە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دهژین، ئینجا (مەھدی موھەندیس) ئێمەی ئاگادار کردەوە ئەو رێگایە ناکرێتەوە، ھەر بۆیە خەڵکی پێویستە لە ڕێگای شنگال – مووسڵ ھاتوچۆ بکەن، ئەویش ھەم رێگاکە زۆر دوور و سەختە و ھەمیش تێچوویەکی زۆری دەوێت.”
بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە، پێوهست بە دۆخی خەڵکی شنگال دهڵێ، “خەڵکی شنگال دۆخیان زۆر خراپە، چونكه حەشدی شەعبی ڕێگای ھاتوچۆی لێ گرتوون و ههروهها ڕێیش نادات هاوكاریی رێکخراوە خێرخوازییەکانیان پێبگات، بەتایبەت رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی. ڕاستییهكهی ئهوهیه خەڵکی شنگال لەلایەن حەشدی شەعبییهوه گەمارۆ دراون و دۆخیان زۆر سەختە، تایبەت ئەوانەی چیای شنگال.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
