شبكة لالش الاعلامية

لیستا مووچەخۆرێن پەروەردە و تەندروستی يێن کوردستانێ رادەستی بەغدا هاتنه‌ کرن

لیستا مووچەخۆرێن پەروەردە و تەندروستی يێن کوردستانێ رادەستی بەغدا هاتنه‌ کرن

رووداو – هەولێر

کۆبوونەوەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی پەروەردە و تەندروستی لە بەغدا کۆتاییهات و شاندەکە لیستی مووچەخۆرانی پەروەردە و تەندروستی رادەستی بەغدا کرد.

د. ڤیان جاف، بەڕێوبەری پلاندادنان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە بەغدا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەو لیژنەیە ئەنجامداوە، کە لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە پێکهاتووە و لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەیان رادەستی لیژنەکە کردووە.

د. ڤیان جاف راشیگەیاند “کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بووە نوێنەرەکانی بەغدا هەڵوێستیان باش بووە، ئەوان پەلەیان بووە لە کارکردن لەسەر ئەو لیستانە، بەڵام هیچ وادەیەکیان دیارینەکرد بۆ وەڵامدانەوە”.

بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی 21-12-2017 لیژنەیەک بۆ وردبینکردن لە لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قاسم عینایەت فەرز، بریکاری وەزارەتی پلادانانی عێراق پێکهات. شەش کەس لە لیژنەکەدا ئەندامن، دووانیان نوێنەری وەزارەتەکانی پەرەوەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستانن، کە بریتین لە یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاناندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە و د. ڤیان جاف، بەڕێوبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بەبێ پاشەکەوت نزیکەی 200 ملیار دینارە. مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتەکەش نزیکەی 210 هەزار کەسن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدا داخوازا كێلگەهێن نەفتا هەرێما كوردستانێ دکەت

Lalish Duhok

كۆمیسیۆنێ نووكرنا تۆمارا ده‌نگده‌رێن كوردستانێ بۆ جارا دووێ درێژكر

Lalish Duhok

بڕیار ل سه‌ر ریفراندۆما كه‌ركووكێ ژی هاته‌ دان

Lalish Duhok