شبكة لالش الاعلامية

 داواكارێ گشتی: ل سالا بۆرى  زێده‌ترى شەش هەزار دۆسه‌ هاتينه‌ ئێكلاكرن 

 داواكارێ گشتی: ل سالا بۆرى  زێده‌ترى شەش هەزار دۆسه‌ هاتينه‌ ئێكلاكرن 
ياسنيوز:

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان ئاماری كار و چالاكییەكانیانی لە ساڵی 2017 خستە ڕوو و رای دەگەیەنێ ئەمساڵ وردبینییان بۆ نزیکەی 1180 دۆسیە کردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7/1/2018، حاكم دڵشاد فائیز، ئەندامی داواكاری گشتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا داتا و ئامارەكانی ئەو سەرۆكایەتییەی خستەڕوو و ڕای گەیاند: “دەستەی وردبینی لە دۆسیەی تاوانەكانی گەورە كە لەلایەن ئەندامانی داواكاری گشتییەوە بەڕێوە دەچێت، وردبینی و ڕا و سرنجیان بۆ 1179 دۆسیە كردووە كە لەلایەن دادگاكانی تاوانەوە دەرچووە و ڕەوانەی دادگاكانی تەمیز كراون كە ئەو سزایانە بریتی بوون لە سزای هەتاهەتایی و لەسێدارەدان”.

هاوكات حاكم دڵشاد، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەستەی وربینی لە دۆسیەكانی تاوانی نەجەوانان، ئەو دەستەیەش دەستیان كردووە بە وردبینی و دەربڕینی ڕا و سرنجی بۆ 818 لەو بڕیارانەی كە دادگاكان دەریان چواندووە و ڕەوانەی دادگاكانی تەمیز كراون كە زۆربەی تاوانەكان جینائی بوون.

ئەو ئەندامەی سەرۆکایەتی گشتی ڕاشی گەیاند: “ئاماری سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، دەستەی مافی گشتی، جووڵاندنی سكاڵای مافی گشتی بۆ 39 دۆسیە كراوە و هەروەها 332 نوێنەر دەستنیشان كراون لە دادگاكان بۆ بەرگریكردن لە مافی گشتی و بەدواداچوون بۆ 374 دۆسیەی دیكەش كراوە”.

ئەندامەكەی داواكاری گشتی لە کۆتاییدا گوتیشی: “ئەو كێشانەی كە یەكلا لە دادگاكان كراونەتەوە، بەگشتی2311 دۆسیە بوون، هەروەها لە دادگاكانی كەتنیش 1548 دۆسیە بووە و لە دادگاكانی باری كەسیش 6209 دۆسیە یەكلا كراونەتەوە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

Lalish Duhok

ل عێراقێ داعشه‌كا دى سه‌رهلدده‌ت

Lalish Duhok

ئەڤرۆ دەمێ مەرجێن وەلاتێن عەرەبی بۆ قەتەر بداوی دھێت

Lalish Duhok