شبكة لالش الاعلامية

پارتی داخوازا رێككەفتنا پێشوەخت بۆ دیاركرنا ده‌مێ هه‌لبژارتنان دكت 

پارتی داخوازا رێككەفتنا پێشوەخت بۆ دیاركرنا ده‌مێ هه‌لبژارتنان دكت 

رووداو- بەغدا

دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، پرسێکی گەرمە لە بەغدا و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، ئەوان‌ و بەشێك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا دەكەن كاتی هەڵبژاردن لە عێراق بە رێككەوتنی پێشوەخت بێت، نەك فەرزكردنی ئیرادەی سیاسی لایەنێكی دیاریكراو.

عەرەفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەپەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان و بەشێك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان، لەگەڵ ئەوەن دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن بە رێككەوتنی سیاسی پێشوەختی لایەنەكانی شیعە ‌و كورد ‌و سوننە بێت، نەك سەپاندنی ئیرادەی لایەنێكی دیاریكراو ‌و بیەوێت بە زۆرینەی رەها ئیرادەی خۆی بسەپێنێ‌”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، لەپەرلەمانی عێراق، باسی لەوەش کرد، بۆ كاتی هەڵبژاردن هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەتەواوەتی روون نییە‌ و گوتیشی “ئێمە داوا دەكەین پێش دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبوونەوەیەك بۆ یەكخستنی هەڵوێستمان بكەین”.

عەرەفات كەرەم، هیواخوازە، وەك كورد هەر هەڵوێستكیان هەبێت، رەچاوی هەڵوێستی سوننەكانیش بكەن، چونكە وەك گوتی “لەپرسی بودجەدا سوننەكان لەگەڵ ئێمە هاوهەڵوێست بوون، بۆیە بۆ هەر بڕیارێك دەبێت رەچاوی هەڵوێستی ئەوانیش بكەین”.

لەلایەکی دیکەوە ئەردەڵان نورەدین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی لە کۆبوونەوەی پێنجشەممە گۆڕان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هاوڕانەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان گوتی: “ئەمڕۆ فراکسیۆنی گۆڕانیش هاتووەتەسەر هەمان رای فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکە و ئێستا کورد و سوننە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکانین”.

ئەمڕۆ شەممە 20-1-2018 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێك لەبارەی كاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ساز دەكات، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیران 12-5-2018 وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكردبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكه‌تی پیرۆزباهیێ ل بارزانی و پارتی دكه‌ت

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ پارتی ل بەغدا: سەرۆك بارزانی پێشبینیا دۆخێ عێراقێ کربوو

Lalish Duhok

پارتى لسه‌ر هه‌ژمارنه‌كرنا ده‌نگێن خه‌لكێ شنگال سكالايێ تۆمار دكت 

Lalish Duhok