شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی چاڤدێری و پشکنینێ کارا دكت

وەزارەتا دارایی چاڤدێری و پشکنینێ کارا دكت
K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین كارا دەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاوڵاتیان و بەدواداچوونی گەندەڵی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکردەوە”.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “بە پێی گشتاندنی ژمارە 347 لە 25/1/2018 بە واژووی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بڕیاردرا بە کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری”.

لە گشاندنەکە ئەوەش خراوەتەروو: “بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی ھاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری کاراکرایەوە، بە شێوەی لەناکاو پشکنین و چاودێری دارایی خۆیان ئەنجام دەدەن”.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “پێویستە فەرمانگەکان ئاگاداری و ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بکەن لە کاتی بوونی ھەر گەندەڵی و لادانی دارایی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا بەرهه‌نگاربوونا نەخۆشیيا سیلە

Lalish Duhok

پێدانا كارەبا نشتيمانى بۆ 16 ده‌مژمێران دێ كێم بت

Lalish Duhok

“تا دو رۆژێن دى دێ كێشه‌یا ده‌رچوویێن 12ى ئاماده‌یى هێته‌ چاره‌كرن”

Lalish Duhok