شبكة لالش الاعلامية

کۆسرەت رەسول و بالیۆزی ئیتالیا: پێتڤيە دەستوور ببته‌ بنەمايێ سەرەكی بۆ ديالۆكێ

کۆسرەت رەسول و بالیۆزی ئیتالیا: پێتڤيە دەستوور ببته‌ بنەمايێ سەرەكی بۆ ديالۆكێ

رووداو – سلێمانی

جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایانگەیاند، پێویستە دەستوور بكرێتە بنەمای سەرەكی گفتوگۆكان.

‎ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 28-1-2018، لە سلێمانی كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە بڕۆنۆ ئەنتۆنیۆ باسكوینۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و سێرینا مورۆنی، كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی کرد.

بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی کۆسرەت رەسول، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە کرا، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی ئیتاڵیا لە ناوچەكە و هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە.

‎لە بەشێكی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کردو، جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە دەستوور بكرێتە بنەمای سەرەكی گفتوگۆكان.

‎هەڵبژاردنەكانی داهاتوو تەوەرێكی دیکەی گرنگی دیدارەكە بوون، هەریەك لە جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق جەختیان لە گرنگی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە و بەشداری كاراو كاریگەری كورد لە هەڵبژاردنەكە كردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووسل:هه‌ژماره‌كا سه‌ركرده‌ و تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: بازرگانێن مادده‌يێن هشبه‌ر هه‌رێما كوردستانێ كرينه‌ ئارمانج

Lalish Duhok

سعودیه‌ و عێراق بۆ به‌رهه‌نگاربوونا تیرۆرێ رێككه‌فتن

Lalish Duhok